بابه‌ت: واتای بـــــــــابـــــــانوێـــل ده‌زانیت؟
حه‌زره‌تی شوعه‌یب سلاوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت له په‌رتوكه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت :
" هاهي العذراء تحبل وتلد إبنا ً ويدعى إسمه عمانويل الذي تفسيره الله معنا"
ئه‌وه مه‌ریه‌مه كه حامیله بووه و كورێكی ئه‌بێت به‌ناوی "عما نویل" بانگی ده‌كات ، له زمانی عیبریه‌كاندا "عما نویل" به‌واتای "خوامان له‌گه‌ڵه" دێت واته "الله معنا" .
زانایانی زمانه‌وانی زمانی عیبریه‌كان واتای "عما نویل" یان له زمانی عه‌ره‌بیدا به "إلهنا معنا" لێكداوه‌ته‌وه ، وه واتای ئه‌م زاراوه‌یه له‌لای گاوره‌كان به "الله معنا" لێكدراوه‌ته‌وه ،
چونكه له زمانی عیبریه‌كاندا وشه‌ی "عمانوا" به واتای "معنا" دێت ، وه وشه‌ی "نیل" به واتای "الإله" دێت ، كه‌واته وشه‌ی "بابانویل" لێكدانه‌وه‌ی ته‌واوی بۆبكرێت ، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به واتای "خوا باوكمانه " دێت په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ی تاك و ته‌نها ، چونكه له بنه‌ره‌تدا وشه‌ی عمانویل "عما نونیل" و وشه‌ی بابانویل "بابانونیل" بووه و دواتر كورت كراوه‌ته‌وه ، "بابان‌و" واته "باوكمانه ، "نویل" واته په‌ره‌وه‌ردگار یاخود "خوا" كه‌واته واتای وشه‌كه له‌بنه‌ره‌تدا كوفر و بی باوه‌رییه چ جای دواكه‌وتنی و رۆڵ بینین وه‌ك ئه‌كته‌رێك له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه .
زۆر گرنگه ئێمه‌ی موسوڵمان بزانین كه ئه‌و پیاوه پیره گه‌وره‌یه‌ی جلێكی سور و ریشێكی سپی هه‌یه و پێی ئه‌وترێت "بابانویل" واته خوای باوك "نعوذبالله" ئه‌وانه‌ی كه رۆڵی "بابانویل" ده‌بینن ئه‌وه پیشان ئه‌ده‌ن كه خوای باوكن "نعوژبالله" چونكه گاوره‌كان وای لێك ده‌ده‌نه‌وه كه له رۆژی له‌دایك بونی كوره‌كه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م كه حه‌زره‌تی عیسایه سڵاوی خوای لێبێت ، خوای باوك هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی دیاری و به‌خشش به بۆنه‌ی له‌دایك بونی "خوای كور"!!!!! ئه‌مه‌ش ته‌واو ئه‌و بیروباوه‌ره پیشان ده‌دات كه گاوره‌كان به سێ خوایه‌كه ناوی ده‌به‌ن "تثليث" خوا پاك و بێ گه‌ره ده‌رباره‌ی ئه‌و درۆیانه‌ی به‌ناویه‌وه ده‌كرێت .
ئێستا كه واتای "بابانویل"ت بۆ رون بوه‌وه تا چه‌ند ئاماده‌ییت تێدایه كه خۆت بخه‌یته سه‌ر ئه‌و شێوازه و ئه‌و جۆره جل و به‌رگانه له‌به‌ر بكه‌یت و رێگه به‌منداڵه‌كانت بده‌یت ئه‌و جۆره جل و به‌رگه له‌به‌ر بكات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره باوه‌ر بوون و بێ باوه‌ریت یه‌كلا ده‌كاته‌وه به‌خوای تاك و ته‌نها .
هه‌رچۆنێك بێت به هه‌ر شێوازێك بێت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كلا كردوینه‌ته‌وه چونكه كاتێك هه‌ندێك كه‌سی بینی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی جوله‌كه‌وه ئاهه‌نگیان ده‌گێرا فه‌رمووی :" لقد أبدلكم الله بهما عيد الفطر وعيد الأضحى" واته : هه‌موو جهژنهكانتانمان گۆری به جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان .
FB
بانگه‌واز بۆ ئاینی ئیسلام
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !