بابهت: مانای تاتۆکانی سەر جەستەى زلاتان
وەرزشکاران بەچەندین شێوە هەول دەدەن گوزارشت لە لە بیرکردنەوەو بیرو راکانیان بکەن، کە یەکێک لەو شێوانە کێشانی تاتۆیە لەسەر جەستەیان.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانەى ئەى سی میلان یەکێکە لەو یاریزانانەى کە ژمارەیەکی زۆر تاتۆ لەسەر جەستەى هەیە کە بەپێی راگەیاندنی خۆی هەریەک لەو تاتۆیانە گوزارشت لەبیرو رایەک و شتێکی تایبەتی ژیانی دەکەن.
رۆژنامەى سپۆرتس مەیڵی ئینگلیزیش مانای ئەو تاتۆیانەى سەر جەستەى ئەو یارزانەى ئاشکراکردووە کە ماناکانیان بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
- ئەژدیها سوڕەکەى سەر بەشی خوارەوەى پشتی گوزارشت لە بەهێزی کەسایەتی و گێرەشێوێنی ئەو یاریزانە دەکات.
- ئەو تاتۆیە کەلەسر دەستییەتی و بە کۆد زڵاتان ناسراوە گوزارشت لە رۆژی لەدایک بوونی دایک و باوک و سێ براکەی و منداڵەکانی دەکات.
- تاتۆکەى سەر قۆڵی راستیشی گوزارشت لە ناوی ماکسیملینانی کوڕی و کوڕە بچوکەکەى دەکات.
- تاتۆی (تەنیا خودا دەتوانێت لەسەر کردەوەکانم سزام بدات) کە لەسەر سینگی دروستی کردووە گوزارشت لە ئینتیمای ئایینی ئەو یاریزانە دەکات.
- ناوی دایک و باوک و کوڕەکانی لەسەر ماسولکەکانی هەردوو دەستی نووسیوە.
- ناوی خێزانەکەشی بە عەرەبی لەسەر دەستی نووسیوە.
- وێنەى ئەو کارتانەى یاری کۆنکەن کەلەسر سکی کێشاونی گوزارشت لە سەرنجڕاکێشی یاریزانەکە دەکات.
س/مالپه رى باخچه