بابه‌ت: ئاسنگه‌رێك كه خواى گه‌وره‌ى زۆر خۆشده‌ویست ..... (کورتە چیرۆک )
ئیسلام ژیانە
گورته جیرۆکی ئه‌و ئاسنگه‌رێك كه خواى گه‌وره‌ى زۆر خۆشده‌ویست .....
--------------------------------------------------------------------------------
ئه‌و ئاسنگه‌رێك كه خواى گه‌وره‌ى زۆر خۆشده‌ویست
ئاسنگه‌رێك هه‌بوو له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو ژان و ئازار و نه‌خۆشییه جۆراوجۆرانه‌ى كه پێیانه‌وه ده‌یناڵاند، له ناخى دڵه‌وه خواى زۆر خۆشده‌ویست.
رۆژێك یه‌كێك له هاورِێكانى كه باوه‌ڕى به خوا نه‌بوو، لێى پرسى: "تۆ چۆن ده‌توانى خوایهكت كه ئه‌م هه‌موو ژان و ئازاره‌ى كردووه‌ته بهشت خۆش بوێت؟
ئاسنگه‌ره‌كه سه‌رى دانه‌واند و وتى: "كاتێك كه ده‌مه‌وێ به ئاسن شتێك درووست بكه‌م، پارچه ئاسنێك ده‌خه‌مه ناو كوره‌كه‌وه، دواتر ده‌یخه‌مه سه‌ر سندانهكه و ده‌ى كوتم تاوه‌كو به دڵى خۆم شێوه‌یه‌كى لێ درووست ببێت. ئه‌گه‌ر به دڵى خۆم شتێكى لێ درووست بوو، ئه‌وكات ده‌زانم كه شتێكى به كه‌ڵكه یان نا، ئه‌گینا ده‌یخه‌مه ئه‌و لاوه و فڕێى ئه‌ده‌م.
هه‌ر ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وام له قاپى خواى گه‌وره داوا بكه‌م و بپاڕێمه‌وه خوایه‌گیان! بمخه‌ره ناو كوره‌ى ئازار و ژانهكانهوه، به‌ڵام مه‌مخه‌ره ئه‌و لاوه و فڕێم مه‌ده....
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ