بابهت: *( کیژى دڵرەق)*
( کیژى دڵرەق)
[size=16]ئەى کیژۆڵەی پرچ وەک خۆر و نیگا باران
دە ساڕێژکە برینی زامی ئەم دڵە وەکوجاران
ئە ى کیژۆڵەى بۆن خۆشتر لە بۆنی بەهار
شەوانە من لەدوورى تۆ ئەچێژم ئەندێشەو ئازار
ئەى کیژۆڵەى لێو بەخەندەو لەبزشیرین
تاکەى ئەتەوێت من وتۆ لەیەک . دوربین
ئەى کیژۆڵەى لەپێکەنین ناسکترو لەپەپولە شەیداتر
منم لە بەهار و بولبول و وەلی دێوانەش عاشق تر
ئەی کیژۆڵەى تروسکای عە شق و ژینم
لوتفت هە بێت سا مەرهەمێک باکەم بڕێژم ئەسرینم
ئە ی کیژۆڵەى ژین بەخەم و ئازار تەنراو
جارجارەش بکە زیارەتى دڵەى سوتاو
ئەى کیژۆڵەى دڵ وەک بەرد و نیگا وەک تیر
بۆلەم دنیای پڕ عەشقەدا دڵی منت کرد بە نێچیر..[/size]
ئارام هه لبجه یی