بابه‌ت: ئه‌وجا وه‌ره شێت مهبهههههه...!
[center][size=24]چه‌ن ساڵ بخوێنه و هه‌وڵ به و ژنێ بێنه، ئینجا كچێكت ببێ و ده‌ی به ناز په‌روه‌رده‌ی بكه و ها نه‌خۆش نه‌كه‌وێ و ئه‌روه‌ڵا چووه مه‌كته‌ب و یه‌كه‌م بوو ده‌ی خوایه زیره‌ك بێ و سه‌عی بكا‌و ئینجا چووه ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و به‌قه‌ده‌ر چاوی خۆتت خۆشه‌وێو چی بوێ بۆی بكه‌یت و ده‌ی ها له شه‌ش ده‌ره‌جه بێنێ و ده‌ره‌جه‌یه‌ك ئه‌هێنێ و ئه‌چێته جامیعه و ئاگا‌و لێی بێ و له‌پڕ كاتێك ئه‌زانی ئه‌ڵێ وه‌لا باو......ه گیان شوو ئه‌كه‌م، ده‌ی باشه كچی خۆم كێن ماڵه‌كه با بێنه پێشه‌وه.....
خۆ‌و حازرهكهی ماڵه بێن بۆ داخوازی كچه‌كه‌و، ته‌ق ته‌ق له ده‌رگا ئه‌درێ ده‌رگا ئه‌كه‌یته‌وه سه‌یره‌كه‌ی هه‌تیوێكی ئیمۆ به كۆڵێ قژ و پانتۆڵێكی ته‌سك و تی‌شێرتێك دڕاوو جووتێ كاله‌ی جیك جیكهوه هاتووه به تاقی ته‌نیا..!!! ها فه‌رمو كوڕم، وه‌ڵا ئه‌نكڵ گیان هاتوم بۆ داوای كچه‌كه‌و...!!! ئینجا وه‌ره تهحهمولكه و ملی هه‌ڵمه‌كێشه له‌ویا !!
ئه‌ی كوا دایكت باوكت كه‌س و كارت...!! وه‌لا ئه‌نكڵ گیان پاپی 8 ساڵه له سویسرایه و مامیش 5 ساڵه پاپی ته‌ڵاقی یاوه خۆم هاتووم كچه‌كه‌تم به‌یتێ..!!!
ده وه‌ره ئیتر شۆرت مه‌كه، ئه‌و هه‌تیوه‌ش بڵێ چی باشه!! پاپی گیان تۆزێ ڕیلاكس به شته‌كه به ئاسایی وه‌رگره ..!!! هه‌مووی به‌لایه‌ك ئه‌و ده‌م لار كردنه‌وه و ده‌نگه ناسكه‌ی به‌لایه‌ك ده وه‌ره ئیتر سه‌ری مه‌كه به ده‌غیله به فیشه‌ك.!!!!!
ئه‌مانه هه‌مووی با بڵێین قه‌ینا قبووڵمانه، سه‌یره‌كه‌ی كچه‌كه‌ش ئه‌ڵێ وه‌ڵا باوه گیان به‌و نه‌بێ شو به كه‌سی تر ناكه‌م هه‌ر جو جو گیانم ئه‌وێ، كوره ئه‌یكه‌ی نایكه‌ی هه‌ردوو چاوت دهرههاو چه‌تیوه شێته ئا تۆ بڕۆ ئه‌ودیو جارێ ده‌م داخه...
ئه‌و حهیوانهش له‌ولاوه بڵێ چی باشه، ن‌و ن‌و گیان پاپیهكهو زۆر توڕه‌یه من ته‌حه‌مولی ئه‌و شتانه ناكه‌م..!!!! ده وه‌ره ئیتر ئا له‌ویا سه‌ری مه‌كه بۆ بۆردی كارهباكهیا هه‌ر تاڵه‌ی قژێكی ڕوو بكاته مه‌مله‌كه‌تێ...!!
نازی كورد[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm