بابهت: *پیاوێک هات بۆ لای پێشەوای ئیمانداران
پیاوێک هات بۆ لای پێشەوای ئیمانداران عەلی کوری ئەبی طالب ره زاو ره حمه تى خوداى له سه ربيت وتی :-
[size=16]
چوار پرسیارت لێ ئەکەم لە چوار شت وەلامم بدەوە؟
فەرمووی بزانم بلێ[/size]
[size=24]
وتی :- واجب چی یە وە واجبتر چیە؟
وە نزیک چی یە هەروەها نزیکتر چی یە؟
وە سەیر چی یە هەروەها سەیرتر چی یە؟
وە قورسي چی یە وهەروەها قورستر چی یە؟
ئیمامی عەلی خوا لێی رازی بێت فەرموی:_
واجب ئەوەیە کە خوا بپەرستی
بەلام واجبتر ئەوەیە واز لە تاوان بێنیت
هەروەها نزیکيش رۆژی قیامەتە
بەلام نزیکتر لە قیامەت مردنە
وە سەیریش دونیایە
بەلام لەویش سەیرتر ئەوەیە
لەگەل دونیادا تێوەگلابیت وخۆشت بوێت
وە قورسیش قەبرە
بەلام لەویش قورستر شۆرکردنەوەتە بۆناو گۆر بەبێ زادو توێشوو
[/size]