بابه‌ت: * من که دێم ، *
[center]
[size=24]من که دێم ،
به‌وه‌دا بمناسه‌وه ؛
کراسێک له گه‌ڵا و پاڵتۆیه‌ک له ته‌مم له‌به‌ردایه ،
ده‌ستم پڕه له غه‌ریبیی و چاوه‌کانم پڕن له خۆت !
تۆش که دێیت ،
به‌وه‌دا ده‌تناسمه‌وه ؛
به‌شێکی ڕۆحت باران و به‌شه‌که‌ی تریشی پڕه له بێده‌نگیی و پڕه له شه‌وی ع...اشقان !
که دێیت ،
ئه‌و ڕۆژه من وه‌ک ئێوارانی ته‌نیایی کاڵ ده‌چمه‌وه ،
وه‌ک یه‌که‌مین به‌ریه‌ککه‌وتنی ماچ و لێو ،
دڵم ده‌له‌رزێ !
ئه‌و ڕۆژه که پێکده‌گه‌ین ؛
هه‌ردوو ده‌ڕژێینه یه‌که‌وه ،
دڵمان ده‌بێت به یه‌ک ڕوبار .
پێکده‌گه‌ین و ئه‌وسا دڵ بده‌ره خه‌می من ؛
كه پێکده‌گه‌ین ،
ئه‌وسا پێتده‌ڵێم عیشق چه‌ند خاڵییه بێ تۆ!!!
كه پێکده‌گه‌ین ،
مه‌گه‌ر هه‌ر خودا و مانگه‌شه‌و بزانن چۆن پێکده‌گه‌ین...!
[/size]
( جەمال غەمبار )[/center]