بابه‌ت: گفتوگۆی نێوان ئەنشتاین و مامۆستاکەی(لەبارەی بوونی خودا)
[size=16]ئه‌مه‌ش ئه‌و گفتوگۆیه‌یه له‌نێوان ئه‌نیشتاین و مامۆستاکه‌ی که بوونی خوای تێدا ده‌سه‌لمێنێت: مامۆستاکه‌ی : ئێستا من بۆتان ده‌سه‌لمێنم که ئه‌گه‌ر خوا بوونی هه‌بێت ئه‌وه خراپه‌کاره (نعوزو بالله) ... ئایا خوا هه‌موو شتێكی دروست کردووه که هه‌یه ؟؟ ئه‌گه‌ر خوا هه‌موو شتێكی دروست کردووه ،که‌واته هه‌ر ئه‌ویش خراپه‌کاری دروست کردووه. ... ... مانای وایه خوا خراپه‌کاره ئه‌مه‌ش وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌نیشتاین له‌ناکاو : به‌یارمه‌تیت پرۆفیسۆر... ساردی بوونی هه‌یه ؟؟ مامۆستاکه‌ی : ئه‌مه چ جۆره پرسیارێكه؟ به‌دڵنیاییه‌وه ساردی بوونی هه‌یه. ئایا تۆ هیچ کاتێ هه‌ستت به ساردی نه‌کردووه؟؟ ئه‌نیشتاین: له‌ڕاستیدا مامۆستا ساردی بوونی نییه ! به‌پێی یاساکانی فیزیا ،ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ساردی هه‌ستی پێ ده‌که‌ین له‌ڕاستیدا وون بوونی گه‌رمییه. ئه‌ی ئایا مامۆستا تاریكی بوونی هه‌یه ؟؟ مامۆستاکه‌ی : به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه بوونی هه‌یه. ئه‌نیشتاین: نه‌خێر تۆ هه‌ڵه‌یت مامۆستا ..تاریکیش وه‌كو ساردی بوونی نییه له‌ڕاستیدا تاریکی وون بوونی ڕووناکییه ،،ئێمه له‌ڕووناکی ده‌توانین بکۆڵینه‌وه نه‌وه‌ك تاریکی خراپه‌کاریش وه‌كو تاریکی و ساردییه‌که بوونی نییه ، خوا خراپه‌کاری دروست نه‌کردووه خراپه‌کاری له ئه‌نجامی نه‌مانی خۆشه‌ویستی خوا له‌دڵی مرۆڤ دروست ده‌بێ[/size]