بابه‌ت: بڕیارم دابوو واز له کاری نوکته‌کردن بێنم به‌ڵام خۆتان ببینن
حه‌پۆل گیان خۆشه‌ویستێکی هه‌یه، له مۆبایلهکهیا نوسیوێتی هه‌ناسه.. دوای زه‌واج ناوه‌که‌ی ئه‌گۆڕێت و ئه‌یکا به قڕقێنه...
كابرایەك كەوتبوە نێو بیرێك و هاواری دەكرد: تخوا یارمەتیم بدەن... حه‌پۆل هات و پارەی بۆ هەڵدایە ناو بیرەكە و وتی: چ پیاوێكه؟ لەناو بیریشا سواڵ ئەكا!
.
.
..
.
-برادەرێک فشە بۆ مەغدید ئەکات و ئەڵێت : ئەم جومعەیە سەیارەیەک لێی دام و بەرزی کردمەوە و هەلێیامە سەر سایدەکەی ئەوبەر لۆری گەورە بەسەرما ڕۆشت بە بارەوە هەستامەوە ویستم بڕۆم یەک پاص بە نەفەرەوە لێی یام و یامی بە ئاخر قاتی بینایەکی بەرزدا و کەوتمە خوارەوە ..کەچی هەستامەوە چوم لەو صیدلیەیە حەبێکی پاراستیتۆڵم خوارد عەیبم نەما ...مەغدیدیش ئەڵێت: لەو فشەیە کوا لە جومعەیا صیدلیە هەیە
ڕۆژنامەنوسێکی بیانی لە یەکێک لە شۆڕشگێڕەکانی لیبیای پرسیوە:
جیاوازی چییە لە نێوان سەرۆکەکانی عەرەب و سەرۆکەکانی ئەوروپا؟
لیبیەکەش وتوویەتی: هەر هەمان جیاوازی نێوان تەوالێتی عەرەبی و تەوالێتی ئەوروپیە، ئەگەر بتەوێت تەوالێتێکی غەربی لابەریت، ئەوا دوو برغووە و ئەیکەیتەوە، بەڵام تەوالێتی عەرەبی ناتوانرێت بکرێتەوە تاکو بە تەواوەتی تەوالێتەکە تێک نەشکێنیت!!
- ئەحۆل شەوێکیان زۆر بێ تاقەت ئەبێ. تەلەفون بۆ دەنکەکەی ئەکات. ئەڵێ: زۆر بێ تاقەتم گیانەکەم، رەسمێکی خۆتم بە ئیمەیل بۆ بنێرە با تۆزێ پێی پێ بکەنم!
• ڕۆژێکیان فه‌ته و حه‌مه ئه‌چن بۆ به‌غا خۆیان فشئهکهنهوه که فێری عه‌ره‌بی بوون.. فه‌ته ئه‌ڵێ ته‌عال حه‌مه بێ جگه‌ر بخۆ.. حه‌مه‌ش ئه‌ڵێ: شوکره‌ن فه‌ته ته‌بیعه‌تم نایبات..
سه رجاوه
كورد كليك