بابه‌ت: یه‌كه‌مین كۆمپانیای تاكسی ئافره‌تان له كوردستاندا دامه‌زێنرا
خانمێك له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كه‌مین كۆمپانیای تاكسی تایبه‌ت به ئافره‌تان ده‌كاته‌وه.
(لانا خۆشابا) ئه‌و خانمه ته‌مه‌ن 25 ساڵیه‌یه كه له "عه‌ینكاوه"ـی شاری هه‌ولێر كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به تاكسی خانمانی دامه‌زراندووه.
(خوشابا) به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه ئه‌م ئه‌زموونه له وڵاتانی لوبنان و ئیماراتدا تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر بۆیه ئێمه‌یش بیرمان كرده‌وه كه بۆچی هه‌مان ئه‌زموون له هه‌رێمی كوردستانیشدا تاقی نه‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا گوومانی زۆر هه‌بوو له‌وه‌ی كه بیرۆكه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستناهێنێت، به‌ڵام له دواجاردا سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناوه و خه‌ڵكیش زۆر به‌گه‌رمی پێشوازییان له بیرۆكه‌كه كردووهز
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوودا كۆمپانیاكه‌م دروست كرد. سهرمایهكهمان به 100 هه‌زار دۆلار ده‌ستپێكردووه، له ئێستایشدا ته‌نیا 3 ئۆتۆمبیل و دوو شۆفیری ئافره‌تمان هه‌یه، به‌ڵام پلانمان هه‌یه كه ژماره‌ی شۆفیران و ئۆتۆمبیلهكانیشمان زیاتر بكه‌ین.
ئه‌م خانمه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا دوو شۆفیرمان دامه‌زراند كه كار بكه‌ن، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك وازیان له كاره‌كه‌یان هێنا، چونكه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر بێزار كرابوون. به‌ڵام ئیستا بیرۆكه‌كه لای خه‌ڵكیش ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌مان له خانمان وه‌ری ده‌گرن، كه‌م نییه و له تاكسییه ئاساییه‌كانی پیاوان زیاتره، به‌ڵام خانمێك كه ناوی (لۆرین)ـه ده‌ڵێت ئه‌و ئازادی دڵنیاییه‌ی كه له‌گه‌ڵ شۆفیرێكی تاكسی ئافره‌تدا هه‌ستی پێده‌كه‌یت، به پاره ناخه‌مڵێندرێت، هه‌ر بۆیه هه‌رچه‌ندێك بێت نرخه‌كه‌ی ئاساییه.
به‌هه‌مان شێوه‌یش ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكایی كه له یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا كار ده‌كات ده‌ڵێت من ئیتر ڕاهاتووم له‌گه‌ڵ ئه‌م شۆفیره ئافره‌تانه‌دا نه‌بێت هاتوچۆ ناكه‌م.
جێگه‌ی باسه كۆمپانیاكه له ئیستادا ته‌نیا له عهینكاوهیه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌ی خاوه‌نه‌كه پلانیان هه‌یه له مانگی ئاداری 2012ـدا له سلێمانی و دهۆكیش لق بكه‌نه‌وه.
جێگه‌ی باسه هه‌ر له شاری هه‌ولێریش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین قاوه‌خانه‌ی تایبه‌ت به خانمان كرایه‌وه.
سایتی هه‌ولێر