بابهت: ئەو یانانە کامانەن کە تا ئێستا دانەبەزیون بۆ خوولی پلە دووەکانی ئیسپانیا
هەر یەک لە یانەکانی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنە یەکێکن لە یانە دیار و بەهێزەکانی ئەوروپا و ئیسپانیا لە ماوەیەکی دوور و درێژەوە ، وە ئەم دوو یانەیە لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت دانەبەزیوون بۆ خوولی پلە دووەکانی ئەو ووڵاتە . بەمانایەکی تر ئەم دوو یانەیە لە خوولی پلە دووەکان یارییان نەکردووە. ئەم دوو یانەیە بە تەنیا نین کە دانەبەزیوون بۆ خوولی پلە دووەکان بەڵکو یانەیەکی تریش هەیە ئەویش یانەی ئەتلەتیک بلباوی هەرێمی باسکە کە ئەویش دوای هەریەکە لە ریال مەدرید و بەرشلۆنە سێیەم یانەیە کە دانەبەزیوەتە خوولی پلە دووەکان .
بۆ زانیاریش: یانەی بلباو یەکێکە لەو یانانەی کە پێویستە ئەو یاریزانانەی لەو یانەیە یاری دەکەن سەر بە هەرێمی باسک بن .
ئامادەکردنی/ یاسین