1

بابه‌ت: >>> ئێوارەی مردن <<<

[size=16]>>> ئێوارەی مردن <<<

ئێوارەیە و منی تەنیا
کۆڵان کٶلان
لەم شارە دەخولێمەوە ،،،،
جێژوانی خۆشەویستی
ئەشقی جاران
بەبیری خۆم دەهێنمەوە ،،،
بەهەردوو دەست
فرمێسکی چاو
لەسەر روومەتم لائەبەم ،،،،
جەستەم ساردە لەم پاییزە
بەبێ هیوام
نازانم بۆ ، بۆ وا ئەکەم ،،،،
چەند کەسانێک منیان بینی
وایان زانی
من ئاوارە و بێ شوێنم ،،،
نەیان زانی بە وویستی دڵ
هەنگاو ئەنێم
فرمێسکی چاو ئەبارێنم ،،،،
لەکەس ناپرسم لەکوێیە
باش ئەزانم
سۆراغی ئەوم دەست ناکەوێ ،،،
زۆر ئەترسم بەم حاڵەوە
لەکۆڵانێ
رۆح بسپێرم لە ناکاوێ ،،،،
هەرچەند گەڵای زەردی پاییز
دێتە بەرچاو
من سەند هێندە ئەتوێمەوە ،،،
دونیاش ماتە بەڵام سەد حەیف
وەک ئاوارەم
هێند لەم شارە بخولێمەوە ،،،
من نامەوێ ناوم بەرن بە ئاوارە
زۆر دەمێکە
رۆحم داوەتە دەست مردن ،،،،
تاکە چارەم هەرلای تۆیە
رزگارم کە
لەم ژیانە ئەی خودای من ،،،

سۆران جاف ٢٠١١/١٢/٤[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: >>> ئێوارەی مردن <<<

dast xosh maryam xan
zor jwana
sarkawto bet

3

وه‌ڵام: >>> ئێوارەی مردن <<<

[size=24]ئم زۆر زۆر جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش خوشكێ ماندونه‌بی[/size]

4

وه‌ڵام: >>> ئێوارەی مردن <<<

supastan  akam

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg