بابه‌ت: نوێترین شیعری (ره‌نج سه‌نگاوی )
[center]نوێترین شیعری (ره‌نج سه‌نگاوی ) بۆ ئه‌م روداوانه‌ی دوایی كوردستان
[size=16]هه‌ر ته‌نیا دڵی مه‌ی مابو له‌م وڵاته بیشكێنن
ته‌نیا خوێنی خه‌یاڵ مابوو بیڕژێنن
له‌سه‌ر خاكێ سه‌دان ساڵه
كه ئارامی‌و ئۆخه‌ی نه‌بێ
ئۆباڵه‌كه‌ی
هه‌موو شتێكه مه‌ی نه‌بێ
له‌گۆشه‌ی مهیخانهیهكدایه
دانیشم به‌نامورادی
زۆر جوانتره لههوتافی درۆینه‌ی سیاسی كورد
بۆ ئازادی
****
له‌و مه‌یدانه په‌لی حه‌قیقه‌ت ئه‌بینم
هه‌ر ده‌مه‌ی بهدهستێكهوه
جارێك به‌ده‌ست ئیماندار‌و
جارێ به‌ده‌ست مهستێكهوه
له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌كوژرێ ژیانه
ته‌نیا خوا‌و ئازادی نه‌بێت
هه‌موو شتێك به‌دی ئه‌كه‌م له‌م مه‌یدانه[/size][/center]