بابه‌ت: هه‌ندێك له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌سه‌ر پیاو (هاوسه‌ره‌كه‌ی) .
هه‌ندێك له مافه‌كانی ئافره‌ت له‌سه‌ر پیاو
1- ده‌بێ پیاوه‌كه‌ی خۆیبۆجوان بكات هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌ت خۆیبۆپیاوهكهیجوان ده‌كات ابن عباس رضي الله عنه ده‌فه‌رموێت (إني لاتزين لأمرأتي كما تتزين لي) الوجيز353 واته: من خۆم بۆخێزانهكهم جوان ده‌كه‌م و(گرنگیبه جل وبهرگهكانم ده‌ده‌م ) هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و خۆیبۆمن جوان ده‌كات.
2- ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه هه‌ڵه‌یه‌كى كرد ده‌بێت پیاوهكهیدان بهخۆىدا بگرێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علية وسلم ده‌فه‌رموێ (لا يَفْرِك مؤمنٌ مؤمنةً؛ إن كره منها خُلقاً رضي منها آخر) مسلم 3633-3634 واته: باهیچ پیاوێكى باوه‌ردار له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى خێزانهكهینهزانێت و لێیتوره نه‌بێت چونكه ئه‌گه‌ر خورهوشتێكى ناشرینى هه‌بێت ئه‌وا چه‌ندان خورهوشتى جوانى هه‌یه.
3- نابێت پیاوهكهیله دواوه (جماع)یلهگهڵبكات چه‌نكه ئه‌وه له تاوانه گه‌وره‌كانه‌و ئه‌و كهسهیوابكات به‌ر نه‌فره‌ت (له‌عنه‌ت)یخواى گه‌وره ده‌كه‌وێت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دهفهرومێ ( ملعون من اتى أمرظاة في دبرها) سنن ابي داود للألباني2162 وقال حسن واداب الزفاف لا101-106 واته: ته‌فره‌ت لێكراوه ئه‌و كه‌سه‌یكه له‌دواوه ده‌چێته لایخێزانهكهیواته له دواوه (جماع)یلهگهڵبكات .
4- نابێت له ماوهیبێنوێژیواته سوریمانگانه (جماع)یلهگهڵبكات چونكه ئه‌وه ئازاره بۆیخوایگهوره ده‌فه‌رموێت (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖقُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي) البقرة222 واته: پێیان بڵێكه (جماع) لهگهڵخێزانهكانیان نه‌كه‌ن لهكاتیبێنوێژیدا چونكه ئه‌وه ئازاریان ده‌دات. بروانه اداب الزفاف لا119-122.
5- وه ده‌بێت بیپارێزێت له هه‌ر شتێك كه شه‌ره‌ف و ناموسیلهكهدار بكات بۆنمونه ده‌بێت رێگریلێبكات له‌وه‌ی
1- جلیناشهرعیلهبهر بكات
2- تێكهڵیلهگهڵپیاواندا بكات
3- له‌فه‌رمانه‌كانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌ربچێت
4- ته‌وقه لهگهڵپیاواندا بكات
5- سه‌یرى فیلم و ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت بكات
6- گوێلهگۆرانى و سروده به‌ناو ئیسلامیه‌كان بگرێت
7- وێنه بگرێت وه له‌وه‌ش خراپتر بیداته كه‌س و كاره‌كه‌ی‌و ناسیاوهكانى چونكه پیاو به‌رپرسیاره له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه خێزانى و منداڵه‌كانى ده‌یكه‌ن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دةفةرمويَ (والرجل راع في اهليه وهو مسئول عن رعيته) البخاري 893-مسلم 4701 واته: پیاو شوان و لێپرسراوه به‌رامبه‌ر خاو‌و خێزانهكهیوه پرسیاریشوانێتیهكهی(به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى) لێده‌كرێت .
6- ده‌بێت پیاوهكهیفێریدینهكهیبكات بۆئهوهیتێبگات وه بزانێت شته حهرامكاراوهكان و حه‌ڵال كراوه‌كان چیه تابتوانێت خۆیبپارێزێت له‌و شتانهیكهدهبنه مایهیچونه ناو دۆزه‌خ خوایگه‌وره ده‌فه‌رموێ ( يا أيها الذين امنوا قوا انفسكم واهليكم ناراً) التحريم6 واته: ئهیكۆمهڵیبرواداران خۆتان و خاو خێزانه‌كانتان بپارێزن لهئاگریدۆزهخ
7- نابێت پیاوهكهیباسیكهم و كوریه‌كانى خێزانهكهیلایكهس بكات بهتایبهتیسهرجێییكردن(جماع) بكات هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی (عن أسماء بنت يزيد أنها كانت عند رسول الله صلى الله عليه وسلم والرجال و النساء قعود عنده فقال لعل رجلاً يقول ما يفعله بأهله ولعل امرأة تخبر بما فعلت مع زوجها " فأرم القوم فقلت : إى والله يا رسول الله إنهن ليقلن وإنهم ليفعلون قال : " فلا تفعلوا فإنما ذلك مثل الشيطان لقى شيطانة فى طريق فغشيها و الناس ينظرون)قال الالباني صحيح اداب الزفاف 142-144 واته: ئهسمائیكچییهزید دهفهرموێپێغهمبهر صلى الله عليه وسلم فهرمویلهوانه هه‌ندێك له پیاوان ئه‌وه باس بكه‌ن كه لهكاتیسهرجێییكردن لهكهڵخێزانهكانیاندا وه‌هه‌ندێك له ئافره‌تانیش ئه‌وه باس بكه‌ن خه‌ڵكى بێده‌نگ بون منیش وتم بهڵێئهیپێغهمبهر صلى الله عليه وسلم سوێند به‌خوا له‌ئافره‌تان و له‌پیاوانیش هه‌یانه ئه‌وه باس ده‌كه‌ن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فهرمویوامهكهن ئه‌و شته باس نه‌كه‌ن چونكه وه‌كو ئه‌وه وایه شهیتانێكیپیاو شهیتانێكیئافرهت ببینێت له‌رێگادا له‌پێش چاویخهڵكی(جماع)یلهگهڵبكات .
8- ده‌بێت رێگه‌یبدات كهلهماڵدهربچێت ته‌نها بۆپێویستیوهكو ئهوهیبچێته نوێژی(جماعه) به‌كۆمه‌ڵ‌و یان سه‌ردانى كه‌س و كارهكهیبكات یان دراوسێكانیبهڵام به مه‌رج رێگهیدهدات ئه‌ویش كه عه‌با (جلباب) بپۆشێت و وه بۆن لهخۆینهدات، نه‌ك بۆپیاسه كردن و سه‌فه‌ر كردن و چون بۆسهیرانگاكان و بنكه حیزبیه‌كان.
9- ده‌بێت پیاوهكهیگرنگى به ماڵ‌و منداڵكانى بدات وه لهدواینوێژیعیشا نه‌چێت بۆشوێنه گشتیه‌كان و بازار‌و خۆسه‌رقاڵكردن به ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت چونكه خێزانهكهیمافیبهسهر پیاوه‌كه‌یه‌وه هه‌یه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ (إن لزوجك عليك حقنا) البخاري1974-1975 مسلم2722-2723- 2726 واته: خێزانه‌كه‌ت مافیبهسهرتهوه هه‌یه.
10- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه له ژنێك زیاتریههبو ده‌بێت دادپه‌روه‌ر بێت له‌نێوانیاندا له خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگ و مانه‌وه لهماڵبهشهو نابێت جیاوازیان له‌نێواندا بكات پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی (قَالَ: "مَنْ كَانَتْ لَهُ امْرَأَتَانِ فَمَالَ إِلَى إِحْدَاهُمَا جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَشِقُّهُ مَائِلٌ) ابن ماجه1969- النسائي3942- سنن ابي داود للالباني2133 سلسلة صحيحة2077 قال الامام الالباني صحيح واته: هه‌ر پیاوێك دوو خێزانى هه‌بو وهجیاوازیلهنێوانیاندا بكات ئه‌وا له رۆژیدواییدا دێت بۆحیساب لایهكهیتریپێوه نیه.
11- ده‌بێت پیاوهكهیخورهوشتیلهگهڵخێزانهكهیجوان بێت خوایگه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ) النساء 19 واته: ههڵسو كهوتتان جوان بكه‌ن لهگهڵخێزانهكانتاندا به نهرمو نیانى ئامۆژگاریان بكه‌ن، جوێنیپێمهدهو بهناویناشرین بانگیمهكه، یارمه‌تى بده له‌كاتى پێویست....هتد وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى (أكمل مؤمنين إمانا احسنهم خلقا وخياركم خياركم لنسائكم)سنن الترمذي للالباني1162 سلسلة صحيحة 284-285-286 قال الالباني حسن صحيح واته: باشترین و ته‌واوترین باوه‌ردار ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خورهوشتیان جوانه باشترینیشیان ئه‌وانه‌ن كه باشن لهگهڵخێزانهكانیان.
ئه‌وانه بهكورتیچهند مافێكن دواتر باسیمافهكانیپیاوان له‌سه‌ر ئافره‌تان ده‌كه‌یت ان شاءالله
والحمد لله رب العالمين
لة ساريز وةركيراوة.