بابه‌ت: به‌ڵگه‌ی ئعجازێكی گه‌ردوونی له قورئان(كونه ره‌شه‌كه) .
قورئانی پیرۆز كه 1400 سال پێش ئێستا هاتۆته خواره‌وه باسی ئه‌ستیره‌یه‌كی سهرسورهینهر ده‌كات كه له‌م دوایانه دا زانایان به هاوكاری
ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی به‌هێز دۆزیویانه‌ته‌وه .
له گه‌ڵمان بن با بیرێكی قوڵ بكه‌ینه‌وه له ووشه‌یه‌ك له ووشه‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌ویش له سوره‌تی (التكویر)ه ئایه‌تی ( 15بۆ 16 ) كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (فَلا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ * الْجَوَارِ الْكُنَّسِ)
له دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا زاناكان دركیان به ئه‌ستێره‌یه‌ك كردووه كه ناو نراوه به (كونه ره‌شه‌كه)كه له ئه‌ستێره‌كانی دی جیاده‌كرێته‌وه به‌سێ سیفه‌ت.
1- نابینرێــت !
2- بهخـێراییهكی زۆر ده‌روات !
3- هه‌موو شتێك بۆ خۆی كێش ده‌كات ( راده‌كێشێ)!
* ئه‌م سیفه‌تانه خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی ده‌كات ته‌نها له سـێ ووشه‌دا خودای گه‌وره له سوره‌تی ( التكویر ) ئایه‌تی (14 بۆ 16 )
ده‌فه‌رمووێت(فلا اقسم بالخنس(15) الجوار الكنس)
1- الخنس: واتا نابینرێـت (بزر)
2-الـجوار: واتا ده‌روات (رۆیشتن به تیژی)
3- الكنس: واتا هه‌مووشتێك رادهكێـشێــت
ئه‌م به‌ڵگه‌یه ئه‌وه نیشان ده‌دات قورئانی پیرۆز پێش هه‌موو زانستێك كه‌وتوه‌ته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی (كونه ره‌شه‌كه)
چه‌ند وێنه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه زیاتر له لامان روون بێت .
ئاماده‌كردنی : ئه‌حمد أبراهیم معروف
سه‌رچاوه :www.HeziKurd.com