بابه‌ت: ده‌وڵه‌مه‌ندترین پشیله‌ی جیهان
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پشیله‌ی جیهان
ئافره‌تێكی ملیۆنه‌ر له‌ئیتاڵیا، له‌كاتی مردنیدا سهروهتو سامانه‌كه‌ی بۆ پشیله‌كه‌ی به‌جێده‌هێلێت، كه بڕی (10) ملیۆن یۆرۆیه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (ئه‌كشام)ی توركی، (ماریه ئازونته)ی ته‌مه‌ن (94) ساڵ له‌دوای مردنی، سه‌رجه‌م سهروهتو سامانه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی (10) ملیۆن یۆرۆ بوو، بۆ پشیله‌كه‌ی كه ناوی (تۆماسۆ)یه‌و ته‌مه‌نی (4) ساڵه به‌جێهێشت، چونكه ئه‌و ئافره‌ته هیچ كه‌سێكی نه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكنه‌هێنابوو، خاوه‌نی هیچ منداڵێكیش نه‌بوو، بۆیه (تۆماسۆ) ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پشیله‌یه له‌جیهاندا.
(ماریه) له‌ساڵی (2009)دا، وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌كی نووسی‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، كه سه‌رجه‌م سامانه‌كه‌ی ده‌كات به‌ناوی پشیلهكهیهوهو داوای كردبوو، كه له‌و پاره‌یه ده‌زگایه‌ك دروست بكرێت‌و په‌روه‌ده‌كردنی (تۆماسۆ)و سه‌رجه‌م ئه‌و پشیلانه له‌ئه‌ستۆبگرێت، كه له‌كۆڵانه‌كاندا ده‌ژین.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم