بابهت: نامەی هەزار کوڕ بۆ کچێک
[size=22]
نامەی هەزار کوڕ بۆ کچێک
دەرباز یونس
نامەیەکت بۆ ئەنێرم
بیخوێنەوە
نامەیەکی پڕ هاوارە ...
بە جوانی تۆ
ئەم نامەیە
هەست و سۆزی
هەزارەها کوڕی شارە ...
لەم نامەیە
کوڕێ خەونت پێ ئەبینێ
کورێکیش شێت و شەیداتە ...
کوڕێکی تر، دوێنێ پرسەی باوکی بووە
کەچی ئەو بۆ تۆی نوسیوە
ئازیزەکەم، خەفەت مەخۆ دڵم لاتە ...
چونکە حەزت لە دەریایە
کورێکی تر لەو نامەیە
ماسی ئاسا خۆی ئەنوێنێ ...
یەکی تریش
بەیانی ئیمتحانیەتی
کەچی ئاوا دانیشتووەو
وانەی ئەشقت بۆ ئەخوێنێ ...
کورێکی تر بۆی نوسیوی
ئازیزەکەم ئەبم بە شێخ
چونکە ئەتۆ
زۆر حەزت لە قاوەو فاڵە ...
یەکێتی تریان
بۆتە هاورێی خاڵخاڵۆکە
لەبەر ئەوەی ڕووت بەخاڵە ...
کوڕێکی تر
لەو نامەیە، بەکوڵ ئەگری بە تاسەوە ...
بە تۆ ئەڵێ، ئەی کچی جوان
هاورێی خۆتم بمناسەوە ...
لەو نامەیە، کوڕێ شێتە
کوڕێ ماتە، کوڕێ وێڵە ...
کوڕێکی تر
زانیویەتی، وا مەکتەبت ئەکرێتەوە
دڵی کردۆتە قڕدێڵە ...
[/size][/center]