1

بابه‌ت: مارك هانسن(حمزە یوسف) کێیه‌ ؟

[size=20]مارك هانسن(حمزە یوسف)لەمەسیحیەتەوە بۆ پێشەنگی بانگخوازان لەئەمریكا

شێخ (حەمزە یوسف هانسن)لەساڵی 1960 لە واشنتۆنی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەدایك بوە ،بانگخوازێكی پێشەنگە ،هەم مامۆستای موحازرە لە زانكۆی (القرویین) لە شاری(فاس)ی مەغریب ، وەدامەزرێنەری (ئەكادیمیای زەیتونەیە)لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە 6 لقی هەیە لە شارەكانی ئەمریكا ,
بەیەكێك لە بانگخواز و فێركارانی موسڵمانان دادەنرێت لە ئەمریكا بەتایبەتی و له رۆژئاوا بەگشتی ،چالاكی دینی كلتوری بەردەوامی هەن لە ئەمریكا ،خەڵكانێكی زۆر لە دەوری بۆ دەعوە كۆبونەتەوە .

قۆناغی پێگەیشتنی
لە (كالیفۆرنیای باكور) لە خێزانێكی (ارثوذكسی) قوناغی لاوێتی بەسەر بردوە ، دواتر ئەگات بە زانكۆ و دەچێتە بەشی (فەلسەفە) بەهۆی ئەم بەشەوە وای بۆ رێكەوت كە توزێك ئاگەدار بێت لە جیهانی رۆژهەڵات و بیر و ئیدۆلۆژیای دونیا و دینی ئیسلام ،دواتر ئاشنایەتی لەگەڵ هەندێك لەموسڵمانانی ئەمریكا پەیدا دەكات و كاریگەری لەسەری بەجێ‌ دەهێڵن و بریار دەدات لێكۆڵینەوە دەربارەی ئیسلام ئەنجام بدات ،دواتر لە كارەساتێكی هاتوچۆدا رزگاری دەبێـت بەمەش زاتر مەیلی بەلای خوا و لێكۆڵینەوە لە دین دەچێت ، دوای دیراسەیەكی تەواوی ئیسلام ،لەتەمەنی 18 هەژدە ساڵیدا لەساڵی 1977 بریاری موسڵمان بوونی خۆیدا ، كە لە خێزانێی رۆشنبیر و خوێندەواریشدا بوو ،باوكی مامۆستا بابەتی (مرۆڤایەتی )بوو ،دایكیشی دەرچووی كۆڵێژی (بیركلی) بوو ، زۆر بەبوێر و ئازادانە موسڵمان بوونی خۆی رادەگەیەنێت .
دێت بۆ (ئیماراتی عەرەبی) و 4 ساڵ (فقە) دەخوێنێت ، زوبان و شعری عەرەبی لە ( مەغریب ، جەزائیر ،مۆریتانیا )دەخوێنێت ، ماوەیەكی زۆر لەخزمەت زانای عەللامە (عبدالله بن بیه ) دەمێنێتەوە بۆ خوێندن ،لە وڵاتی ئیمارت بەهەمان شێوە لەخزمەت زۆرێك لەزانایانی مۆریتانیای خوێندوە لەوانیش sadالشيخ سيد أحمد الملقب بيه بن السالك المسومي الموريتاني رحمه لله, الشيخ الشيباني محمد أحمد، الشيخ محمد عبد الله ولد الصديق الجكني أطال الله في عمره )
دوای ئەوەی شارەزایەكی تەواو لەزووبانی عربی و فقە و عقیدە پەیدا دەكات دەگەرێتەوە بۆ ئەمریكا ، لەساڵی 1996م پەیمانگای (الزیتونە) لە كالیفۆرنیا بەمەبەستی زیندوكردنەوەی زانستە ئیسلامیەكان و پارێزگاریكردن لەخوێندن لەسەر شێوازە كلاسیەكە دادەمەزرێنێت ،زۆرینەی وڵاتانی جیهانی كردوە بۆ دەعوە و نەشری ئیسلام ، چەندین كتێبی ئاینی و ئەدەبی لە عربییەوە وەرگێراوە بۆ ئینگلیزی ،سەرەرای زوبانی دایك كە ئینگلیزییە عەرەبی زانێكی زۆر بەتوانایە و زۆر بەرەوانی دەدوێت و دەنوسێت ، لە بانگەوازدا میانرەوە و هەوڵ ئەدات ئەو رووە ناشریینەی كە هەندێك لەبەناو موسڵمانان بە رۆژئاوایان نیشانداوە لابەرێت و رووی جوان و راستەفینەی ئیسلام بە رۆژئاوا و ئەمریكا بناسینێت وەك خەڵكەكەیان نەك دەسەڵاتدرانییان !
سوننی مەزهەبە ،لە رارەوەی فقهی (مالكی)ییە ، لە رارەوەی ئەقیدەیی (ئەشعەری)ییە وە زۆر موحیبی ئەهلی تصوفە ،تەنانەت لەوەڵامی ئەوكەسانەی كەرەخنەی ئەوە دەگرن كوا لە زەمانی پێغەمبەر صلی الله علیە والە وسلم تصوف هەبووە دەڵێ‌ (يقولون ما من أحد من الصحابة كانوا يعرفون كلمة تصوف، وهل كان منهم من يعرف "النحو"، أو "التجويد"، أو "أصول الدين" أو "أصول الفقه"؟ كلها مصطلحات ومسميات استجدت لتقنين العلوم" )
هەروەها دەفەرموێت (التصوف كعلم.. علم السلوك والأخلاقيات من لب الإسلام ) واتە تەسەووف وەك زانستی سلوك و رەوشت لە ماهیەت و ناوەرۆكی ئیسلامەوەیە ،سەبارەت بە پەیوەست بوون بەیەكێك لە چوار مەزهەبەكەی ئەهلی سوونە دەفەرموێت (لابد لكل مسلم ان ان یلتزم باحدها ) پێویستە موسڵمان پابەند بێت بەیەكێكیانەوە.
بانگخواز و زانایان شێخ حمزە یوسف بە رەمزێك دادەنێن بۆ پەیوەندی لەنێوان ئیسلام و غەرب ، حمزە یوسف خاوەنی بیرۆكەی بەرنامەی (یلا شباب)ە كە لەسەر كەناڵی (ام بی سی) لەلایەن بانگخواز (ئەحمەد شوقەیری) پێشكەشكرا ،رۆڵێكە بەرچاوی هەیە لە دارشتنی بەرنامە و دروس بۆ بانگخوازانی ئیسلامی.
خێزاندارە و 5 منداڵی هەیە و لە ئێستادا لە باكوری (كالیفۆرنیا)دەژی.
بەسەدان ئەمریكی و ئەوروپی لەسەر دەستی موسڵمان بوینە و لە پەیمانگاكەی فێرە زانتسە شەرعییەكان بووینە ،خوای گەورە تەمەنی درێژ بكات لەسەر دەعوە و بانگخوازی ئێمەش وەك ئەو بەهرەمەند بكات .

wikipedia[/size]

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: مارك هانسن(حمزە یوسف) کێیه‌ ؟

ده ستت خوش بيت

http://www.kurdupload.com/images/yxkXb1323875795/5706da699a4f3e7ab8ef4f1178edebb793e8f6d2c_1_.gif
http://www.kurdupload.com/images/4O2AvzC1323875833/5706da699a4f3e7ab8ef4f1178edebb793e8f6d2c_1_.gif

3

وه‌ڵام: مارك هانسن(حمزە یوسف) کێیه‌ ؟

خوای گەورە تەمەنی درێژ بكات لەسەر دەعوە و بانگخوازی بۆ ئاینی ئیسلام ئێمەش وەك ئەو بەهرەمەند بكات. آمین...

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: مارك هانسن(حمزە یوسف) کێیه‌ ؟

خوای گەورە تەمەنی درێژ بكات لەسەر دەعوە و بانگخوازی ئێمەش وەك ئەو بەهرەمەند بكات .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

5

وه‌ڵام: مارك هانسن(حمزە یوسف) کێیه‌ ؟

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش بۆهه‌ ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سووده‌ ماندونه‌بی بێ به‌ شمان مه‌ كه‌ له‌م بابه‌ته‌ گرنگانه‌ [/size]