1

بابه‌ت: چۆنیه‌تی چونه‌ ژوره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر پاسۆردیشی له‌سه‌ر بێت

چۆنیه‌تی چونه‌ ژوره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر پاسۆردیشی له‌سه‌ر بێت

[size=16]زۆر جار ئێمه‌ بۆ پاراستنی داتاو زانياريه‌كانمان هه‌ڵده‌ستين به‌ قوفل دانی كۆمپيوته‌ره‌كه‌مان

بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر نه‌چێته‌ سه‌ر كۆمپيوته‌ره‌كه‌مان و ده‌ستكاری زانياريه‌كانی بكات

ئێمه‌ زۆر جار يوزه‌ری چونه‌ژووره‌وه‌ ،كه‌ داده‌نێينadministrator نيه‌ ، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕێگه‌يه‌ك

هه‌يه‌ كه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانی بچيته‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو ويندۆز..پێم وايه‌ ڕێگه‌كان له‌ نوێكار باس كراون

به‌ڵام ئه‌گه‌ر يوزه‌ری چونه‌ژوره‌وه‌ administrator بوو ئه‌وا هيچ ڕێگه‌يه‌كی ئاسان نيه‌ بۆ چوونه‌ ژوووره‌وه‌ بۆ‌ ويندۆز.

له‌و كاتانه‌ی ئێمه‌ يوزه‌ری چوونه‌ ژووره‌وه‌مانadministrator داناوه‌ ، ئه‌گه‌ر پاسوۆرده‌كه‌مان بير چوو ئه‌وا په‌نا ده‌به‌ينه‌

به‌ر كاری فۆرمات كردن، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌يه‌ باش نه‌بێت چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ ببێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی زانياريه‌كانمان

به‌ تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ سه‌ر درايڤی c كه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان سيسته‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ ...

به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش هه‌يه‌ كه‌ په‌نا نه‌به‌يته‌ به‌ر كاری فۆرمات كردن، يه‌كێك له‌و ڕێگه‌يانه‌

هه‌بوونی ديسكی هێنانه‌وه‌ی پاسوۆرده‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ديسكه‌شت پێشوتر دروست نه‌كردبوو

يان ئه‌گه‌ر دروستيشت كردبوو به‌ڵام ونت كردووه‌ چی ده‌كه‌يت ؟

ئه‌م ڕێگه‌يه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ باس ده‌كه‌م:
[/size]
ڕێگه‌يه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاسوۆردی ئه‌دمينه‌كه‌ بگۆری يان لايبده‌يت ، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌كه‌يه‌ :

سه‌ره‌تا سيديی ويندۆز ئێكس پی داخلی روم درايڤه‌كه‌ بكه‌ و ريستارتی بكه‌وه‌

ئينجا بچۆ باری بووت بوون،دواتر ده‌ست ده‌كات به‌ سێت ئه‌پ و كاری پشكنين و فايله‌كان لۆد ده‌بن

دواتر ده‌گه‌يته‌ سكرينی Welcome ئه‌وكات ENTER داگره‌ له‌سه‌ر كيبۆرد بۆ سێت ئه‌پ بوونی ويندۆز

دواتر په‌نجه‌ بنێ به‌ Press F8 بۆ رازی بوون ،سكرينی دواتر كه‌ دێت تۆ كاری Repair ی تێدا ئه‌نجام بده‌

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌نجه‌ بنێ به‌ كليلی R بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاككردن Repair

هه‌نگاوه‌كان ئه‌نجام بده‌ تا كاری ڕيپه‌ير Repair ته‌واو ده‌بێت چاوه‌روان به‌ ، دواتر كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت ڕيبووت ده‌بێ

به‌ڵام ئه‌مجاره‌ په‌نجه‌ مه‌نێ به‌ هيچ كليلێكی كيبۆرد بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ نه‌چێته‌ باری بووت بوون ..

كۆمپيوته‌ره‌كه‌ ئاسايی كار ده‌كات، كاره‌كه‌ لێره‌ ده‌ست پێ ده‌كات

زۆر به‌ باشی سه‌يری ده‌سته‌چه‌پ لای خواره‌وه‌ بكه‌ ،كاتێك ئه‌مه‌ت بينی Installing Devices progress تۆ

له‌ سه‌ر كيبۆرد SHIFT + F10 داگره‌ ،كۆماندێك ده‌بێته‌وه‌ giving you a wide access to the system

ئه‌كسێسێكی فراوانی سيسته‌مت پێ ده‌دات

ئينجا تۆ له‌ پرۆمپته‌كه‌ بنووسه‌ NUSRMGR.CPL دواتر Enter داگره‌ ،

ئيستا تۆ ئه‌كسێسێكی ديارت بۆ په‌يدا ده‌بێت بۆ يوزه‌ری ئه‌كاونته‌كه‌ت له‌ كۆنترۆڵ په‌نێڵ

له‌و كاته‌دا تۆ ده‌توانی پاسوۆرده‌كه‌ بگۆريت يان لايبده‌يت و دايبنێيته‌وه‌ .............


     

*******************************************
كورد كليك

http://www.kurdupload.com/images/yxkXb1323875795/5706da699a4f3e7ab8ef4f1178edebb793e8f6d2c_1_.gif
http://www.kurdupload.com/images/4O2AvzC1323875833/5706da699a4f3e7ab8ef4f1178edebb793e8f6d2c_1_.gif