بابه‌ت: ئاڵتوونی ده‌میان
ئاڵتوونی ده‌میان !
جارێكیان كوڕێك له‌وانه‌ی تازه چوونه‌ته ناو بیری (ملحدی)یه‌ت،(لادین)ی یه‌وه ، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌ند شتیكی كه‌میان له‌سه‌ر تۆماركراوه وه‌ك - به‌به‌غا - هه‌میشه خه‌ریكی گوتنه‌وه یانن.
كوره هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانی كه بڵێت :
- باشه چۆن خودا بپه‌رستین له‌كاتیك دا كه نای بینین؟
- ئه‌ی قه‌زاوقه‌ده‌ر چی یه بۆ باوه‌رمان پێی هه‌بێت؟
ئه‌مانه‌و چه‌ند شتیكی كه‌می وه‌ك ئه‌وه، شریته‌كه‌ی بوو كه له قوتابخانه‌ی (لادینی ) له‌سه‌ری تۆماركرابوو.
خه‌لكه‌كه‌ی هه‌راسان كربوو ، بۆیه بردیان بۆلای زانایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لامی ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی بداته‌وه.
كوره لای زاناكه‌ش هه‌ر ئه‌ودوو سێ شته‌ی دووباره كرده‌وه وه‌ك پرسیار .
مامۆستاكه‌ش (شه‌قیك)ی باشی له بنا گوێی قایم كرد.
- كوره گوتی: باشه بۆ لێت دام ؟ من پرسیارم كرد.
- كوری خۆم ئه‌م شه‌قه‌ی كه لێم دای وه‌لامی پرسیاره‌كانی تۆ بوو!
- باشه چۆن ؟
- كوری خۆم تۆ ده‌ڵێی كه خوای نابینین مانای وایه خوا نی یه، بۆچی بیپه‌رستین، وانی یه؟
- به‌ڵێ.
- ده‌ی باشه، ئه‌و شه‌قه‌ی لیم دای ئازاری هه‌بوو؟
- به‌ڵێ.
- ده‌ی كوره ، ئازارم پینیشان بده، كوا ئازار هه‌یه؟
كوره قورگی وشك بوو، هیچی پێ نه‌ما.
ماموستا گوتی :كوره ، خواش به‌و جۆره كه نای بینین. به‌لام هه‌یه‌وهه‌ستی پیده‌كه‌ین.
دواتر ماموستا پرسی :باشه تۆ دوێنێ ده‌تزانی من ئه‌و شه‌قه‌ت لیده‌ده‌م؟
- نه‌خێر.
- ئێ ، قه‌زا و قه‌ده‌ریش به‌م جۆره‌یه، هه‌مووی له‌سه‌رت نوسراوه ، تۆ بێ ئاگایت و له‌گوێی گا خه‌وتوویت!
كوره ئیتر هیچی پینه‌ماو ملی رێی گرت .
ئه‌وه‌ی كه نووسیم وه‌ك وه‌لامیك بوو بۆ هه‌موو(ملحد)ه‌كان، كه هه‌رچه‌نده گومان و شوبهاتی گه‌وره درووست بكه‌ن ، به‌لام دڵنیا بن ده‌ریای ئیسلام به ده‌می سه‌گ پیس نابێ،به‌لكو گه‌ر په‌رداغیك ئاوی پیس بكه‌ی به‌ناو ده‌ریایه‌ك ئه‌وا سیفه‌تی زاڵ له‌ده‌ریاكه‌وه‌یه، نه‌ك له په‌رداغه‌كه.
ئه‌و ناونیشانه‌ی له‌سه‌ره‌وه نویسومه ، مه‌به‌ستم پێی ئه‌وه بوو، كه زانایانی ئه‌م دینه هه‌میشه به قسه ئاڵتوونی یه‌كان وه‌لامی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه‌وه و گومانه‌كان ده‌رویننه‌وه، ئه‌م دینه ده‌نخشیننه‌وه وه‌ك مانگی چوارده له‌شه‌وی ساماڵدا،كه پرتو و روناكی یه‌كه‌ی هیچ ئه‌ستیره‌یه‌ك ناتوانی شان بدات له‌شانی .
ئه‌و ڤیدیۆیه‌شم بۆ ئه‌وه داناوه،كه بزانن موسلمانان چۆنن كاتیك كه دێنه قسه و وه‌لامدانه‌وه‌ی ریگره‌كانی دین، چۆن ئه‌و ریگرانه ده‌میان ده‌بێت به (ته‌ڵه‌ی ته‌قیو) به‌رامبه‌ریان.
جاسم شوانی
http://www.youtube.com/watch?v=tLbPUVoj528
https://www.facebook.com/jg.ali3