بابه‌ت: دەتەوێت کێشت دابەزێنی
دەتەوێت کێشت دابەزێنی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکی ئاشکرایکردوه، خواردنی بادام هاوکارێکی سه‌ره‌کی ده‌بێت بۆ که‌مکردنه‌وه کێش.
لێکۆڵینەوەکە رێنمایی ئەو کەسانەی کردوە کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، رۆژانه بادام بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی کێشیان که‌مبێته‌وه، هەروەک سه‌رجه‌م ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ش رهتکراوەتەوە که هه‌ندێک لیکۆڵینه‌وه باسیان له‌وه‌کردبو، بادام رێژه‌یه‌کی زۆر له چه‌وری تێدایه و زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە راپۆرتێکی تایبه‌تی وەزارەتی کشتوکاڵی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرایکردوە، به‌رهه‌مهێنانی بادام له‌م وه‌رزه‌دا ده‌گاته 1.95 ملیار ره‌تڵ (هەر رەتڵێک 456 گم)ە، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا رێژه‌ی 80%ی کۆی بادامی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
له‌کۆتایشدا لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕو، خواردنی بادام جگه له‌وه‌ی سودی هه‌یه بۆ که‌مبونه‌وه‌ی کێش، هۆکاریکی سه‌ره‌کیشه بۆ دوربون له‌نه‌خۆشی شه‌کره له جۆری دوه‌م، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هیچ رێژه‌یه‌ک له کۆلستڕۆڵی تێدانیه و چه‌ندین ڤیتامینی به‌سودی دیکه‌ی تێدایه که سودی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم