بابه‌ت: 13%ی ئه‌ڵمانییه‌كان مۆبایلیان نییه
13%ی ئه‌ڵمانییه‌كان مۆبایلیان نییه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ریخست (13%) ئه‌ڵمانییه‌كان خاوه‌نی مۆبایل نین.
به‌پێی هه‌واڵێكی (ئه‌نبائی كوێت)ی، ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن (جی ئێف كه‌ی) ئه‌ڵمانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌بازاڕ سازیكردبوو بۆ ڕۆژنامه‌ی (فیلت ئێم زونتاج)ی ئه‌ڵمانی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی فرۆشتنی مۆبایلی زیره‌كه‌وه (سمارت فون) ڕایگه‌یاند، ده‌ركه‌وت تاچه‌ند پله‌ی خوێنده‌واریی به‌كارهێنه‌ری مۆبایل به‌رزبێته‌وه یان داهاته‌كه‌ی به‌رزبێته‌وه، زیاتر هه‌وڵی كڕینی مۆبایلی زیره‌ك ده‌دات.
ده‌ركه‌وت كه (18.2%) ئه‌ڵمانییه‌كان كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 14ساڵییه‌وه‌یه مۆبایلی زیره‌ك به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ردا (70%) مۆبایلی ئاسایی به‌كارده‌هێنن.
هه‌ر له‌هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه (12.5%) ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌ر مۆبایلیان نیه یان به‌كاری ناهێنن.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم