بابهت: لێرە چاوەرێم بمرم ....
قورگم پرە لە هاوار و
چاوم ئەڵێی حەوزی خوێنە
سەردەمێکە پەشۆکاوم
نارۆمە بەردەم ئاوێنە
کەس نازانێ سۆراغم
ئێستا بۆ تەنیایی هاودەمم
هەردەم ئەگریم نازانم بۆ
هێندە بەئازار و بەخەمم
رێگاکانم پر لە تاسەن
هەستم بۆکەس دەرنابرم
لەتاریکی دانیشتووم و
لێرە چاوەرێم بمرم
سۆران جاف ٢٠١١/١١/