بابه‌ت: زه‌نگی ته‌مه‌ن !
¸.´)(`•[ ( زه‌نگی ته‌مه‌ن ) ]•´)(` .¸
ته‌مه‌ن زه‌نگێکه ناتوانین کاته‌که‌ی دیاری بکه‌ین
لێ ده‌دات له کاتی که‌م ته‌رخه‌می تا به‌ئاگا بێین له کات
به‌ڵام له‌و کاته‌ی که ناتوانین به‌ئاگابین..
¸.´)(`•[ ( چرکه) ]•´)(` .¸
ته‌مه‌ن که‌متره له چرکه
تێپه‌ڕ ئه‌بێت وه‌ک چاو تروکاندن
خه‌ریکه چرکه له‌دایک ده‌بێت
تا ده‌مرێت دوای چرکه‌یه‌ک
ئه‌مه کورترین چرکه‌ی ته‌مه‌نه له ژیان.
¸.´)(`•[ ( خوله‌ک) ]•´)(` .¸
ته‌مه‌ن خوله‌کێکه
وه خوله‌کیش ته‌مه‌ن
کاتێک خوله‌ک کۆتای دێت... ته‌مه‌نی خوله‌کیش کۆتای دێت
¸.´)(`•[ ( کاتژمێر) ]•´)(` .¸
کاتژمێر ئه‌ڕوات
کاتی تر به‌دوایدا دێت
کاتژمێرێک هه‌ڵی ئه‌گرێت له نێوان دانووشتاندنهوهی خولهکهکهیدا شادیی جوان
که ئه‌خوازین نه‌ڕوات و له‌گه‌ڵمان بمێنێته‌وه تا کۆتای
وه کاتژمێر دێت که بارکراوه به خه‌م
که توانای بهرگهگرتنیمان نیه
هیوامان وایه زۆر نه‌مێنێته‌وه و خێرا بروات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوداوانه‌ی هه‌ڵی گرتووه.
¸.´)(`•[ ( ڕۆژ) ]•´)(` .¸
ڕۆژ بریتیه له شانۆی چرکه‌و خوله‌ک و کاتژمێر
شانۆی ڕۆژ پڕ ئه‌بێته‌وه به ڕووداوی خوله‌ک و کات ژمێر
ڕۆژگاره تاڵه‌کان..یه‌ت و ئه‌مێننه‌وه،
ئه‌ژی له ناومانادا و نیشته جێ ئه‌بێت قورس و بێزارکه‌رن.
پاش چه‌ند ساتێک نزیک ئه‌بینه‌وه له ڕۆیشتنی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی لێمان برد لێمان ئه‌باته‌وه
زۆر نامێنێته‌وه و ئه‌ڕوات،
ئه‌ڕوات و پێمان ئهبهخێت تاڵی ڕۆیشتنی و
کۆمه‌ڵێک یادگاری شیرین،
وه ته‌نها خۆزگه‌یه‌کی قوڵ که به‌رده‌وام ئه‌یڵێنه‌وه:
((چه‌ند جوان بوون ئه‌و ڕۆژانه،،،خۆزگه ئه‌گه‌ڕایه‌وه))
¸.´)(`•[ ( مانگ) ]•´)(` .¸
مانگ به‌زووی تێپه‌ڕ ئه‌بێت له‌به‌رده‌ممان
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵی ئه‌گرێت ئه‌مان ترسێنێت
مانگ به‌شێکی گه‌وره‌ی ساڵه
ئه‌و سڵانه‌ی که ته‌مه‌نمان هه‌ڵئه‌گرێت
ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که هه‌موان ئه‌زانین که جارێکی تر ناتوانێ بژێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وی یه،،
تاقیکردنه‌وه‌یه‌که که قابیلی دووباره بوونه‌وه نیه
دۆڕان له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه واته په‌شیمانیه‌کی زۆر
وه زۆرێک له وون بوون..
¸.´)(`•[ ( ســــاڵ ) ]•´)(` .¸
ساڵ بریتیه له کاتێکی ڕێگه‌پێدراومان له‌سه‌ر زه‌وی
کات سه‌فه‌ری کۆتای دیاری ده‌کات
کات فشار ده‌خاته سه‌ر زه‌نگی ته‌مه‌ن
کات کۆتای به لێدانی زه‌نگه‌که ئه‌هێنێت ڕۆژێ له ڕۆژان
به‌ڵام زه‌نگێکه که توانای هه‌ستانت نابێت!!!
به‌ڵکو خه‌وێکه و خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ی نیه!