بابهت: من هۆگرى عەشقت نابم ، چونکە دڵم ماڵى ژانە.....
من هۆگرى عەشقت نابم ، چونکە دڵم ماڵى ژانە.....
لەسەرمایەى خـۆشەویستى تەنیـا بەشـم دابڕانە
دەتۆش بڕۆ بۆ لاى کەسێک کەبیر لەخەم نەکاتەوە
...
دنیا بـارکـا باکى نەبێت ئـاووڕ لـەکـەس نەداتەوە
من ناتوانم ، لەم شارەدا لوتکەى تەلار بەرمە ئاسمان
خۆشەویستى ئەمڕۆ بۆتە فڕین بەرەو چاوگەى سامان
منیش خوانى عەشقێکى تر بۆ هیچ کەسێک ناکەمەوە
ئیتـر دڵـى هـیچ ڕێبــوارێ بۆ مـاڵـى دڵ نــابــەوە
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم