بابهت: هێشتا دڵم نهیزانیوه که تۆ منت جێ هێڵاوه
هێشتا دڵم نهیزانیوه که تۆ منت جێ هێڵاوه
تهنها چاوم زانیویهتی ئهویش به کوڵ بۆت گریاوه
تکام کردوه له چاویش لای دڵ باست نهکات
نهوهک ڕۆژێک ئهویش وهک تۆ حاشا له ناسینم بکات
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم