1

بابه‌ت: تابلێتی ئا‌كاش ته‌نها به‌ 35 دۆلاره‌!

تابلێتی ئا‌كاش ته‌نها به‌ 35 دۆلاره‌!



ئه‌مجاره‌شیان وڵاتـی هندستان گه‌ڕایه‌وه‌ نێو گۆڕه‌پانی پێشبڕكێكان له‌ دروست كردنی كه‌ل و په‌لی ئه‌لیكترۆنی و هه‌ڵسا بوه‌ دروست كردنی تابڵیتێكی سه‌رنج ڕاكێش به‌ ناوی ئاكا‌ش ، ئه‌مه‌ش وه‌كو كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌پڵ و سامیۆنگ و ئێچ پی .

ئه‌م تابڵیته‌ی هند به‌هه‌رزانترین تابڵیت داده‌نرێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و له‌لایه‌ن گروپی (داتاویند)ه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن دانه‌ی لێدروست كراوه‌ و نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیشی ته‌نها 35 دۆلاره‌.

سیسته‌می ئاكاش Android 2.2 Froyo ه‌ و هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 7 ئینجه‌ و ڕوونی شاشه‌كه‌ی 800*480 پێكسڵه‌ و پڕۆسیسه‌ره‌كه‌شی له‌ جۆری Connexant 366MHz و میمۆری ناوه‌كی 256 مێگابایته‌ و میمۆری ده‌ره‌كی 2 گێگابایته‌ و پاتریه‌كه‌شی توانای 3 كاتژمێر كارپێكردنی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها كێشه‌كه‌ی 350 گرامه‌ و WiFi وGPRS تێدایه‌ به‌ڵام كامێرای نیه‌ .


http://www.kurdupload.com/images/1Sx9qrK1324146912/______.jpg

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم