بابه‌ت: پ/ حوكمی وینه گرتن چیه؟
گومانى تێدانى یه به‌گوێره‌ى شه‌رعیه‌كان وه ئه‌و زانایانه‌ش كه بهبهلگهى شه‌رعى فتوایان داوه ، وێنه گرتن یان دروست كردن كه به‌ده‌ست وێنه‌یه‌ك بكێشێت ئه‌وه‌ى كه‌وا ( روح ) ى له‌به‌ر بێت ئه‌وه حه‌رامه كه‌ئه‌مه‌ش ئهێڵه كهوێنهگرتن یان وێنه كێشانى ( روح ) له‌به‌ره‌كانى حه‌رامه ، كابرایه‌ك هاته لاى ئیبن عه‌باس گووتى من بژێوى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌ویش فه‌رمووى ( فإن كنت لابد فاعلا فاصنع الشجرة ومالا روحة فيه ) ئه‌وه‌ى كه‌وا دروستى ده‌كه‌ى با دره‌خت بێت و ( روح ) له‌به‌ر نه‌بێت ، تۆ وێنه‌ى ئه‌وانه بكێشه و وێنه‌ى ئه‌وانه بگره ، نه‌یفه‌رموو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ت ئه‌و كاره‌یه ئیتر ئه‌وه تۆ ناگرێته‌وه ، ئه‌وه‌ى كه‌وا ( روح ) له‌به‌ر بێت ئه‌وا حه‌رامه وێنه‌ى بگریت ئیلا بۆ حاڵه‌تى پێویست ( ضرورة ) ئه‌وه‌ى كه پێویستى یه بریتى یه له مامه‌ڵه كردن ( معاملات ) ئه‌مرۆ وه‌كو یاساى ولاَتهكان ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێت ره‌سمت هه‌بێت بۆ ناسنامه‌ى بارى شارستانى بێت یان ناسنامه‌ى وولاَت بێت یان بۆ پاسه‌پۆرت بێت یان بۆ مۆڵه‌تى شوفێرى بێت یان بۆ هه‌رشتێكى تر ، ئه‌مه كه ئه‌مرۆ نه‌بێت ئه‌وه ئاسته‌نگێكى زۆر دێته پێشت و ئیش و كاره‌كانت بۆ جىَ بهجىَ ناكرێت كه‌واته وه‌كو پێویستى ئه‌مه دروسته ، بهلاَم ئه‌وه‌ى بۆ مامه‌ڵه ( معاملات ) نه‌بێت ئه‌وه حه‌رامه ، كه ئه‌و ده‌ڵێت من نیه‌تم ئه‌وه نى یه خۆم بشوبهێنم به‌وه ، په‌یوه‌ندیمان نى یه به نیه‌تى ئه‌وه وه ،ئیشه‌كه كه ده‌یكات كه وێنه‌گرتنى ( روح ) له‌به‌ره ، ئه‌گه‌ر كه پێویستى ئه‌وه دروسته ، ئه‌وه‌ى تر كه بۆ یادگارى حه‌رامه ، ئه‌و زانسته‌ى كه خوا پىَ ى داوین و ئه‌و ئامێره‌ى كه دروست كراوه ، مه‌رج نى یه هه‌ر ئامێرێك كه دروست كرا ئیتر بگوترێت بڵێن خه‌ڵكینه به ئاره‌زووى خۆتان ئه‌و ئامێره بۆ خێر و بۆشه‌ر به‌كارى بهێنن ، به‌كارى بهێنێت بۆ پێویستى ئه‌وه خێره ، به‌كارى بهێنیت بۆ وێنه‌ى یادگارى روح لهبههرهكان ئه‌وه شهرهكهیه و حه‌رامه هه‌موو شتێك كه دوو لایه‌نه‌یه ده‌بێت به‌كارى بهێنیت بۆ شه‌رعى ، بڵند گۆى مزگه‌وت ده‌توانیت به‌كارى بهێنیت بۆ شه‌رعى كه بانگى پىَ ده‌درێت و ووتارى پىَ ده‌درێت له‌سه‌ر سوننه‌ت وه هه‌یه به‌كارى دێنێت بیدعه وخورافهتى پىَ بلاَو ده‌كاته‌وه ئه‌وه حه‌رامه ، وه مۆبایل تۆ به‌كارى ده‌هێنى بۆ خێر ئه‌وه چاكه وه بۆ شهر ئه‌وه خراپه كه‌واته دروست كردنى هه‌ر ئامێرێك به‌زانستى سه‌رده‌م ده‌بێت ئه‌و زانسته ملكه‌چى شه‌رع بێت ، شه‌رع رێگه‌ى ده‌دات بۆ پێویستى به‌كارى ده‌هێنێت ، وه‌كو به‌ڵگه شه‌رعى رێگه نادات كه بۆ یادگارى به‌كارى بهێنێت ئه‌وه‌ى كه پێشتر گوتویه‌تى و ماویه‌تى كه بۆ یادگارى گرتویه‌تى ئه‌وه واجبه له‌سه‌رى بیفه‌وتێنێت كه به سوتان بێت یان دڕاندن و فرىَ دان بێت ، ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه‌تى بۆ مامه‌ڵه‌كردن بێت ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه له داهاتوو دا خۆى پێویستى به‌وه هه‌یه كه بچێت و وێنه‌بگرێت بۆ مامه‌ڵه كردن یان خه‌ڵك دێت لاى وێنه ده‌گرێت بۆ مامه‌ڵه كردن كه پێویسته ئه‌وه بابیگرێت وه جگه له‌وه ئه‌وه حه‌رامه موسڵمان ده‌بێت ته‌وبه‌ى لىَ بكات نیه‌ت ته‌نها به‌س نى یه به‌ڵكو ئه‌و قسه‌و كردارانه‌ى كه ده‌یكات ده‌بێت به‌گوێره‌ى شه‌رع بێت وبالله التوفيق .
لة ساريز وةركيراوة.