بابه‌ت: گۆگڵ دژ بهكۆیلایهتییه
گۆگڵ دژ بهكۆیلایهتییه
كۆمپانیای گۆگڵ ڕایگه‌یاند، 11.5 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت به 10 ڕێكخراو، كه له‌بواری قه‌ڵاچۆكردنی كۆیلایه‌تی‌و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه كارده‌كه‌ن.
به‌مه‌ش گۆگڵ چووه به‌ره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه كه شه‌ڕیان دژ به‌كۆیلایه‌تی ڕاگه‌یاندووه، له‌و باره‌یه‌وه (گار هۆگن) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی ڕێكخراوی (كاری دادی نێوده‌وڵه‌تی) كه سوودمه‌ندبووه له‌و پاره‌یه‌ی گوگڵ به‌ڕێكخراوه‌كانی به‌خشیوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌وه وه‌سفكرد، (سهرمایهگوزارییهكه كه گه‌مه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت).
ئه‌و ڕێكخراوه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ یارمه‌تیدانی قوربانییه‌كانی ده‌ستی كۆیلایه‌تی‌و به‌كارهێنانی سێكسی له‌ده‌یان وڵاتی جیهان، به‌پێی بۆچوونه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه سودمه‌ندبوون له‌و 11.5 ملیۆن دۆلاره، ئه‌م پشگیرییهی گۆگڵ ده‌بێته هۆی ڕزگاركردنی 12 هه‌زار كه‌س له (كۆیلایه‌تی)، ده‌شبێته هۆی ڕێگرتن لهكۆیلهبوونی چه‌ندین ملیۆن كه‌سی دیكه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقه‌به‌س، سه‌رژمێرییه‌كی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆیله‌كانی جیهان، كه داده‌نرێت به 10 تا 30 ملیۆن كۆیله له‌جیهاندا.
گۆگڵ ده‌یه‌وێت تیشك بخاته سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی گرنگترین مافه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم