بابه‌ت: ئه‌مساڵ له گوگڵدا زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ بابه‌تێك كراوه؟
ئه‌مساڵ له گوگڵدا زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ بابه‌تێك كراوه؟
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆمپانیای گوگڵ ڕایگه‌یاند: له‌ساڵی 2011 دا میسرییه‌كان زۆرترین جار بۆ وشه‌ی "شۆڕشی 25ی كانوونی دووه‌م" له ئامرازی گه‌ڕانی گوگڵدا گه‌ڕاون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ڕادیۆ سه‌وا، گوگڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕونیكردۆتهوه، ئه‌و وشانه‌ی زۆرترین جار گه‌ڕانی بۆ كراوه، بریتین له وشه‌كانی "شۆڕشی 25ی كانوونی دووه‌م" و "گۆڕه‌پانی ئازادی" و "فه‌یسبووك".
گوگڵ ئه‌نجامه ساڵانه‌كانی پێوه‌ری "Zeitgeist"ی ئاشكراكرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاودێری گرنگترین ئه‌و شتانه ده‌كات كه به‌كارهێنه‌رانی گوگڵ بۆی ده‌گه‌ڕێن له‌ماوه‌ی ساڵێكداو "Zeitgeist" وشه‌یه‌كی ئه‌ڵمانییه و مانای ڕۆحی سه‌رده‌م ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له میسر زۆرترین گه‌ڕانی بۆ كراوه بریتیه له حوسنی موباره‌ك-ی سه‌رۆكی پێشووی میسر و وائل غونیم، چالاكوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی پێشوتری گوگڵ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم