بابه‌ت: بؤ ئةو ....
ئازیزه‌که‌م.....
زۆر به‌ئاسانی به‌جێت هێشتم
فرمێسکی بێ تاوانیت پێ ڕێشتم
ببوره که‌پێم نهووتى تۆی شاسوارى خه‌ونه‌كانم
تۆ بوى پاشای دڵ و گیانم
وا هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌مه دوا نامه‌ى من ئهبيت
ڕه‌نگه ئه‌م جاره چاره‌نووسم بۆ ڕێگایه‌کی نادیار بمبات
به‌جێت هێشتم بێ ئه‌وه‌ی ئاور له‌دڵم بده‌یته‌وه
هیچ ڕه‌حمت نه‌کرد به‌و فرێسکانهی له دووریت هاتنه خواره‌وه
زۆر به ئاوات بووم ڕۆژێک پێم بڵێی من هه‌ر خۆشم ئه‌وێی تاقيم كرديه‌وه
به‌لام نا ئه‌مه ته‌نها خه‌ونه وڕۆژانه خۆمى پێ ئهژیێنمهوه
بيرته ووتت نازداره‌که‌م كه‌س له‌م دونيايه به‌قه‌د من تۆى خۆشناوێ
ئێ خۆ من هه‌ر نازداره‌كه‌ى جارانم ئه‌ى بؤ ئێستا چاره‌ى منت ناوێ
ڕۆژ به‌ڕۆژ وه‌ک و مۆم له‌به‌ر چاوت توامه‌وه
به‌ڵام زۆر بێ ویژدان بوى ئاورێكى مرۆڤانهشت لێ نه‌دامه‌وه
ئێستاش ئه‌ى خۆشه‌ويسته بێ هيواكهم
من بؤ هةتايه تۆ تهسليمى قه‌ده‌ر ئه‌كه‌م