بابهت: * حەقی تۆیە لێم پەست ببی *
[center][size=24]حەقی تۆیە لێم پەست ببی
چونکە خۆشم لە خۆم پەستم
خۆشم تێناگەم مانای چیە
ئەو شیعرانەی بۆت ئەبەستم
حەقی تۆیە بڵێی نەخێر
... رازی نابم تۆم خۆش بوێ
بەڵام گیانە من تێناگەم
بۆچی دڵم هێند تۆی ئەوێ
ئاخ هەناسەم من تێناگەم
بۆ هەمیشە لە ناو دڵمای
من تەنیا نیم لەنێو دڵتا
بەس تۆ لە دڵما تەنیای
سۆران جاف
[/size][/center]