بابه‌ت: ئه‌م شتانه له‌ناو كورددا باویان هه‌یه
ئه‌زیزانم پێم باشبوو ئه‌مجاره ئه‌م شتانه‌تان بخه‌مه پێش چاو كه له‌ناو كورددا باویان هه‌یه:-
1-له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵماتێن و ڕه‌سمێن
جاران كه مناڵبووم هیوایه‌تم ئه‌و شتانه‌بوو باوه‌ڕم پێبكه‌ن شتی وامان ده‌كرد بۆ نموونه: ڕه‌سمێن به به‌رگی شقارته و وێنه‌ی یاریزان و ئه‌وانه.
2-هه‌ندێكجار وا ڕوو ده‌دات سه‌یاره‌یه‌ك دێت به كۆڵانهكهتاندا و هاوار ده‌كات یه‌ڵا شوتی و خورما
3-جاری واش هه‌یه سه‌یاره یان عه‌ره‌بانه به هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه دێن و هاوارده‌كه‌ن یه‌ڵا تایت و خوێ
باشه من تێناگه‌م چۆن ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ده‌فرۆشن
4-جارێكیان له‌ناوبازاڕدا گوێم لێ‌بوو پیاوێك ده‌ی وت یه‌ڵا به‌رمیل و قۆنه‌ره:باشه تاكه‌ی؟
5-هه‌ندێ جار ئه‌وانه‌ی كه له‌بازاڕه‌كاندا كاسپی ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه هاوار بۆ شته‌كانیان ده‌كه‌ن:-
كێ منداڵه‌كه‌ی خۆش ده‌وێت(بۆ ئه‌وه‌ی بچن شتی بۆ بكڕن) بۆ ئه‌مه شتێكتان بۆ باس ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ كوڕێكی پورمدا بووم كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه پیاوێك له‌بازاڕ پێڵاوی منداڵانی ده‌فرۆشت و ده‌ی وت:كێ منداڵه‌كه‌ی خۆش ئه‌وێ؟
كوڕه‌كه‌ی پورم وتی من ئێ باشه یانی ده‌بێت ئاوا شت بفرۆشیت؟
6-ئێستا هه‌ندێك له گه‌نجان فێری شتێك بوون كه بگره شتێكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه له سواڵكردن بۆ نموونه من بهیانیییهكیان چوومه بازاڕ بۆ نان و صمون بۆ به‌رچایی گه‌نجێك هاتووه و به‌پیاوێك ده‌ڵێت كاكه بنێشتم لێبكڕه پیاوه‌كه وتی كاكه من ناخۆم كه‌چی ئه‌و كوڕه گه‌نجه هه‌ر به‌زۆر كردی به گیرفانیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ی منتان بۆ بسه‌لمێت بچن بۆ نقڵیاتی پاسه‌كان كه زۆرتر له‌وێ ئه‌و شتانه باویان هه‌یه
7-هه‌نێكجار ده‌بینیت غاز دێت به كۆڵاندا ئه‌ویش پێش نانی به‌یانی یان دوای نانی به‌یانی ده‌بینیت له‌به‌رده‌م هه‌ر ماڵێكدا 4 جار هاوار ده‌كات غاز غاز یان ئێستا فێری ئه‌وه بوون كه دێن به كۆڵانه‌كاندا مۆسیقایه‌كی بێتام ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئیتر خه‌ڵك واده‌زانێت شتێكی زۆر گه‌وره له‌به‌ر ده‌رگایه كه‌چی ده‌بینن سه‌یاره‌ی غازه
8-ئه‌ڕۆیت بۆ بازأر شت ده‌كڕیت بۆ نموونه نان سه‌عاتێك ده‌وه‌ستیت تا دێته سه‌ره‌ی تۆ و نانه‌كه وه‌رده‌گریت ئه‌بینیت له‌وكاته‌دا كه‌سێك دێت و ده‌ڵێت كاكه ڕه‌حمه‌تی خوات لێبێت من كرێكارم هه‌یه و واو ئه‌مانه نا من ده‌وامم نییه بۆخۆشی زوو هاتووم
9-ڕۆژی وا هه‌یه خۆشترین جه‌وت هه‌یه ئه‌ویش له خوێندنگا یان له‌بازاڕ یان هه‌ر شوێنێكی تر مه‌به‌ستم شتی حه‌رام نییه كه دێیته‌وه پێت ده‌ڵێن فڵانه كه‌س مرد فڵان وای كرد له‌وێ كه‌سێك هێرشی كرده سه‌ر خزمێكتان ئیتر تۆ ده‌بێت چ خۆشییه‌ك ڕووت تێبكات بۆیه زانایه‌كی به‌ناوبانگ هه‌یه كه به‌داخه‌وه ناوه‌كه‌ی نازانم ده‌ڵێت:
له‌ژیانمدا سێ ڕۆژی خۆشم نه‌بووه
دیاره ئه‌وه‌ی به گاڵته نه وتووه
ئاماده‌كردنی
بیلال علی محمد
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
29-11-2011
تێبینی بۆ هاوڕێیانم
ئێوه‌ش چ شتێكی ئا له‌وانه ده‌بینن له ژیانتاندا لێره بینوسن
مه‌كۆی ڕووگه‌ش