بابه‌ت: تازه من به‌ندی زیندانی تۆم ڕێگه‌ی ده‌رچونم مه‌حاڵه
تازه من به‌ندی زیندانی تۆم ڕێگه‌ی ده‌رچونم مه‌حاڵه
خۆ ئه‌زانم ئێستا چاوه‌کانت به فرمێسکه‌کانی من خۆشحاڵه
له‌و ساته‌وه‌ی که بووم به کۆیله‌ی تۆ یاساکانی ژیان لای من گۆراوه
ده‌روازه‌ی پێکه‌نین و قاقا به‌ڕووی ئه‌م عه‌شقه‌یا به یه‌کجاری داخراوه
تازه من ئه‌سیرم ڕێگه‌ی ده‌رچوون له من گیراوه
باوه‌ڕناکه‌م زانیبێتت که فرمێسکه‌کانی من له ئاسمان بینراوه
baxtear kurdi
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم