بابهت: نامەیەك بەر لەسەفەر
بۆ كوێ دەڕۆی بە تەنهایی لەم هەوارە نامۆم دەكەیت
وەك ساوایەك دوور لە نازت فێری گریە و ئەشكم دەكەیت
بۆ كوێ دەڕۆی گەر دەزانی بێ من شەوت پڕ گریانە
هیچ هەوارێ وەك باوەشم نات لاوێنێ لەم جیهانە
چۆن دڵت دێ بوكە شوشەی یادەكانم بەجێ بێڵی
كەتا ئێستا لە باوەشتا بە خەندەوە دەیاندوێنی
تۆ ئەستێرەی شەوی شیعر و تۆ گوڵزاری ئەوینمی
تۆ حەكیمی ئازارم و سارێژ كەری برینمی
هەتا ئێستا من فێر نەبووم دوور لە عەشقی پاكت بژیم
لە سوچێكی ژوورەكەمدا بۆ غەریبی رێگات بگریم
هەتا ئێستا هیچ پایزێ گوڵی ژینمی نەژاكاندووم
سیحری چاوی هیچ شوخێكیش پەی بە رازی دڵ نەبردووم
ئەی بۆ ئێستا بریار دەدەی بم سپێری بە تەنهایی
وەك ئەسیرێ چاوەرێت بم لە زیندانی بێ هیوایی
نەكەی گوڵم بۆ سەفەرێ دڵی پاكت بدۆرێنی
چارەنوسی ئەم ئەوینە لە شەوێكا بسوتێنی
[size=24][/size]
بەڵام چی بكەم ..جورئەت ناكەم.. دەری ببڕم ..خۆشەویستی
هەموو شەوێ .. بڕیار ئەدەم.. كە سبەینێ .. ڕێت پێ بگرم ..
دواین ووشە و ..دواین ڕازی..
دڵی خۆمت .. بۆ دەرببڕم..
بەڵام بەخوا ..
كە ئەت بینم .. بەرەو ڕووم دێی.. بە خەندەوە
نەك هەر ووشەی .. خۆشم ئەوێی..
خۆشم لە بیر .. ئەچێتەوە..