بابه‌ت: هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆکوشتن ده‌دات
هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆکوشتن ده‌دات
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆکوشتن، له‌رێگه‌ی خستنه‌ڕوی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه، هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خۆکوشتن ده‌دات.
بەپێی بەرنامەکە، ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌ده‌ن ده‌توانن له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌که‌وه ئاگاداری به‌شی فریاگوزاری هاوبه‌شی فه‌یسبوک و ده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆکوشتن بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هاوکاری، یاخود له‌و رێگه‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌رونی تایبه‌تمه‌ند بکه‌ن.
جۆ سۆلیڤان، به‌رپرسی پاراستنی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک رایگه‌یاندوە، تۆڕه‌که‌یان خاوه‌نی 800 ملیۆن به‌شداربوه‌و ده‌مانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خۆکوشتن بده‌ین به‌تایبه‌ت له وڵاتی که‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌و ده‌سته‌یه له‌ماوه‌ی مانگێکدا زیاتر له 70 هه‌زار که‌س په‌یوه‌ندی پێوه ده‌کات.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم