بابه‌ت: ده‌نگی تۆ
ده‌نگی تۆ
ئاسه‌واری شوێن پێ کانت لـــه‌و شهقامــه به‌جێماوه
وا ده‌زانم حــهرفی نــاوته لـه‌سه‌ر دڵـم هــهڵکهندراوه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بـێ ده‌نگی تۆ لــه چــاوانما بــۆته گریان
دلــم هــه‌ر لــه سوتاندایه و جهستهسم بۆته ئاگردان
... تـاوێ بــاران تــهرم ده‌کا وا ده‌زانــم ئـهشکی تــۆیه
ئه‌و رۆژانه‌م دێ نێته یـاد ئـهتووت دڵــم شه‌یدای تۆیه
وا خـۆر مــاڵئــاوای دهکــاو شــهوێکـی تر چـاوهڕێمه
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی ماچێکا یــهکــهمین نــامـهت هـاوڕێمه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم