بابه‌ت: جوره كانى خه ون /خه‌وی کورت و خه‌وی درێژ
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی، ئه‌وانه‌ی له‌بارێکی ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی ئاساییدان له‌نێوان (6-8) کاژێردا ده‌خه‌ون له ڕۆژێکدا، جگه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی کت‌وپڕ یان بوونی هه‌ندێ فاکته‌ری وه‌ک (نه‌خۆشیی یان ئه‌نجامدانی گه‌شت یان ڕوودانی ڕووداوێک) که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رزی و نزمی به‌سه‌ر ماوه‌ی خه‌وتنیاندا بێت، به‌م که‌سانه ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی مامناوه‌ند، بۆ کورتکردنه‌وه به (خ.خ.م) ناویان ده‌به‌ین. له‌کاتێکدا ئه‌مه تێکڕای ماوه‌ی خه‌و بێت بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی، به‌ڵام که‌سانێک هه‌ن که له‌و ماوه‌یه‌ی نووستنه لاده‌ده‌ن، جا یان که‌متر ده‌خه‌ون له‌و ماوه‌ی نووستنه و ماوه‌ی خه‌وتنیان (6) کاژێر یان (5) کاژێر یان هه‌تا نزمترین ئاستی ئاسایی نووستن که (4) کاژێره، ده‌خه‌ون، که به‌م که‌سانه ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی کورت، بۆ کورتکردنه‌وه به (خ.خ.ک) ناویان ده‌به‌ین. یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر له‌و ماوه‌یه ده‌خه‌ون (9) کاژێر یان (10) کاژێر یاخود هه‌تا به‌رزترین ئاستی ئاسایی که (10) کاژێر و (30) خوله‌که، ده‌خه‌ون، به‌م که‌سانه‌ش ده‌گوترێت خاوه‌ن خه‌وی درێژ، بۆ کورتکردنه‌وه به (خ.خ.د) ناویان ده‌به‌ین.
کاتێک که ده‌ڵێین نزمترین ئاستی ئاسایی ماوه‌ی خه‌و یان به‌رزترین ئاستی ئاسایی خه‌و، مه‌به‌ست له‌وه‌یه که که‌متر له‌و ئاسته یان زیاتر له‌و ئاسته به تێکچوونی خه‌و داده‌نرێت و خاوه‌نه‌که‌ی دووچاری چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ڕێکه‌وتووه که‌سانێک هه‌بن ڕه‌نگه ماوه‌ی که‌متر یان زیاتر له‌و نزمترین و به‌رزترین ئاسته ئاساییانه بخه‌ون و ژیانی ئاسایی خۆشیان به‌سه‌ربه‌رن و هیچ گرفتێکی ته‌ندروستیشیان بۆ پێش نه‌هاتبێت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌گمه‌نن.
به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی جیاوازییه‌کانی نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و (خ.خ.ک) و (خ.خ.د)، چه‌ندین توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه که تیایاندا تێبینی چه‌ندین لایه‌نی ژیانی ئه‌و که‌سانه کراوه که کراونه‌ته سامپڵی توێژینه‌وه‌کان، له‌وانه: باری جه‌سته‌یی، ئه‌نجامی پشکنینه تاقیگه‌ییه‌کان، فه‌رمانه‌کانی ڕژێنی ده‌ره‌قی (ثایرۆیده ڕژێن – (Thyroid Gland، کاردانه‌وه‌ی ده‌روونی و ڕه‌فتاری، چالاک‌بوون له کارکردن‌دا و …تد.
بۆ نموونه یه‌کێک له‌و توێژینه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر گروپ ئه‌نجامدراوه، گروپێک له که‌سانی (خ.خ.ک) و گروپێک له که‌سانی (خ.خ.م) و گروپێک له که‌سانی (خ.خ.د)، ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌مجۆره بووه:
1- ئه‌و گروپه‌ی ناسراون به (خ.خ.د) که له (10 کاژێر و 30) خوله‌ک زیاتر ده‌خه‌ون، له هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر زیاتر ئه‌م نیشانه و حاڵه‌تانه‌یان هه‌بووه: (توڕه‌یی، دڵه‌ڕاوکێ، تێکچوونی مه‌زاژ، گۆشه‌گیری)، هه‌روه‌ها که‌سانی (خ.خ.د) له‌هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین و که‌متر لێبورده و که‌متر نه‌رمییان هه‌بووه له مامه‌ڵه‌کردنیاندا له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا.
2- ئه‌و گروپه‌ی که پێکهاتوون له که‌سانی (خ.خ.ک) که له (6) کاژێر که‌متر ده‌خه‌ون، زیاتر له‌هه‌ردوو گروپه‌که‌ی تر چالاک‌تر و خاوه‌ن وزه بوون، زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین و نه‌رمترن له مامه‌ڵه‌کردندا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، زیاتر ڕه‌زامه‌ندن له خودی خۆیان و له ژیان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که‌متر کێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه و توانایان زیاتره بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و ده‌ربازبوون له ته‌نگژه‌کانیان.
3- ئه‌و گروپه‌ی که پێکهاتوون له که‌سانی (خ.خ.د)، زیاتر وه‌ک که‌سانی خاوه‌ن جه‌نجاڵی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌رده‌که‌ون، زیاتر ده‌چنه ژێر بیرکردنه‌وه ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیان و خه‌ڵکی تر، زوو زوو ده‌که‌ونه باری ناجێگیر و نه‌گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌و باره‌ی تێیدا ده‌ژین، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێک پێویستییان به سه‌رله‌نوێ پرۆگرامکردنه‌وه‌ی ژیانیان هه‌بێت. به‌ڵام که‌سانی (خ.خ.ک) به‌پێچه‌وانه‌ی که‌سانی (خ.خ.د) واده‌رده‌که‌ون که ژیانیان پرۆگرامکراو بێت.
به‌گشتی هه‌ندێ که‌س به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌به‌رده‌وامی له‌ده‌ست دڵه‌ڕاوکێ و جه‌نجاڵی ده‌ناڵێنن پێویستییان به ماوه‌ی درێژتری خه‌و ده‌بێت له‌ناو ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ده‌خه‌ون پێویستییان زیاتر به ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار (ئه‌و ماوه‌یه‌ی که خه‌ونی تێدا ده‌بینرێت) ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌ی تریش له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراوه به‌ڵام جیاوازی ئاشکرایان بۆ ده‌رنه‌که‌وتووه له‌نێوان ئه‌م گروپانه‌دا، یاخود ئه‌و جیاوازییانه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وتووه ته‌نها له‌نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ته‌واوی که‌م ده‌خه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ته‌واوی زۆر ده‌خه‌ون، بووه.
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌گشتی قسه له‌سه‌ر ئه‌نجامی زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌کان بکرێت که له‌مبواره‌دا ئه‌نجامدراون، ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێت که جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و که‌سانی (خ.خ.د)، ئه‌گه‌رچی به‌راورد کردن له‌نێوان ئه‌م دوو پۆله له مرۆڤه‌کان مانای جیاوازییه‌کی ڕیشه‌یی نییه له‌لایه‌نی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌کانه‌وه له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه، یاخود له‌ڕووی توانسته ژیرییه‌کانیانه‌وه، یان له‌ڕووی به‌رهه‌م و کار ڕاپه‌ڕاندنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م جیاوازییانه وه‌ک نیشانه ئاماژه‌گه‌لێکن بۆ که‌سێتی تاک و باره ده‌روونییه‌که‌ی و ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ژیانی.
گرنگترین ئه‌و جیاوازییانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه به‌راوردکارییه‌کان ده‌ستکه‌وتوون له‌نێوان که‌سانی (خ.خ.ک) و که‌سانی (خ.خ.د) له (23) خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه وه‌ک له‌م خشته‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت
(خ.خ.ک)
1- تێکڕای کاتی خه‌ویان (5-6) کاژێره و نزمترین ئاست (4) کاژێره
2- ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار کورتره
3- تێکڕای که‌وتنه ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار له‌کاتی خه‌ودا (1.7) جار
4- ئه‌م نیشانانه که‌متر ده‌رده‌که‌ون
5- که‌متر گۆشه‌گیر و زیاتر کراوه و کۆمه‌ڵایه‌تین
6- زیاتر به‌رگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتنیان ده‌گرن
7- چالاکترن
8- زیاتر توندوتیژ و شه‌ڕه‌گێزترن
9- هیوایان زیاتره
10- زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین
11- زیاتر به‌رگه‌ی ماندوێتی ده‌گرن
12- زیاتر نه‌رمن له مامه‌ڵه‌کردنه‌کانیاندا
13- که‌متر خه‌مۆکن
14- بڕوایان به‌خۆیان زۆره
15- هێمنییان که‌متره
16- ژانکۆی ده‌روونییان که‌متره
17- زۆر کۆڵ به ژیان و کاروبارهکانیانهوه هه‌ڵناگرن
18- زیاتر ئاڵوگۆڕی ئیش ده‌که‌ن
19- زیاتر له‌گه‌ڵ (باو)دان
20- زیاتر ده‌ستله‌ملانی ژیانن
21- سکاڵایان که‌متره له‌ده‌ست ئازار
22- زیاتر جێگیرن له‌سه‌ر پرۆگرامی ژیانیان
23- که‌متر په‌نا بۆ درۆ کردن ده‌به‌ن
که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی درێژ
(خ.خ.د)
1- تێکڕای کاتی خه‌و (7 – 9) کاژێر و به‌رزترین ئاست (8 – 11) کاژێر
2- ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار درێژتره
3- تێکڕای که‌وتنه ماوه‌ی خه‌وی خه‌وندار له‌کاتی خه‌ودا (2،8) جار
4- زیاتر توڕه و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه و مه‌زاژیان نائاسایی و خه‌مۆکن
5- زیاتر گۆشه‌گیر و که‌متر کراوه و که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین
6- که‌متر به‌رگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خه‌وتنیان ده‌گرن
7- ئاستی چالاکییان که‌متره
8- که‌متر شه‌ڕنگێزن
9- که‌متر هیوایان هه‌یه
10- که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تین
11- که‌متر به‌رگه‌ی ماندوێتی ده‌گرن
12- نه‌رمییان که‌مه له مامه‌ڵه‌کردنه‌کانیاندا
13- زیاتر خه‌مۆکن
14- بڕوایان به‌خۆیان که‌مه
15- هێمنییان زیاتره
16- ژانکۆی ده‌روونییان زیاتره (مه‌رج نییه نه‌خۆشی ده‌روونی بێت)، وه‌کو دڵه‌ڕاوکێ و کێشه‌ی سێکسیی
17- زیاتر کۆڵ به ژیانه‌وه هه‌ڵده‌گرن (مامه خه‌مه‌ن) و زیاتر بیر له کێشه تایبه‌تییه‌کان و کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌نه‌وه
18- زیاتر پابه‌ندن به کاره‌کانیانه‌وه
19- ئاره‌زوو و ئاڕاسته و بۆچوونه‌کانیان نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و ئاڕاسته باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌خنه ده‌گرن له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
20- به‌گشتی پابه‌ندبوونیان که‌متره له‌ژیاندا
21- زۆر سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست ئازار
22- به‌به‌رده‌وامی له گۆڕینی ئاڕاسته و ڕێڕه‌وی ژیانیاندان
23- زیاتر په‌نا بۆ درۆ کردن ده‌به‌ن
ئه‌م به‌راوردکردنه‌ی نێوان ئه‌م دوو پۆله له خاوه‌ن خه‌وی جیاواز له‌ڕووی ماوه‌ی نووستنه‌وه، ده‌رخه‌ری کۆمه‌ڵێک جیاوازییه له‌نێوان ئه‌م دوو پۆله‌دا، که به‌گشتی ده‌توانین بڵێین: که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت زیاتر چالاک‌تر و کاریگه‌رتر و به‌ئومێدترن بۆ ژیان، زیاتر توانای بڕیاردانیان هه‌یه و زۆرتر له‌خۆیان و ژیانیان ڕازین و زیاتر کۆمه‌ڵایه‌تین، که‌سانی به‌پرته و بۆڵه و سکاڵای به‌رده‌وام نین به‌رامبه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگه و دنیاش، بیروڕا کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانیان زیاتر ته‌بایه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی باوی ناو کۆمه‌ڵگه‌کانیان، زیاتر کراوه‌ن و که‌متر گۆشگیرن، که‌متر دڵه‌ڕاوکێ و په‌شێوی ده‌روونییان هه‌یه، به‌رده‌وام خۆیان به چالاکییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌که‌ن.
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی کورت زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سێتی ئاسایی و ژیانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی باشتر و به‌رهه‌مهێنانی زیاتردا یه‌کده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها له‌چاو خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی درێژدا، به‌ڵکو له‌چاو خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سانی خاوه‌ن خه‌وی مامناوه‌ندیشدا که زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه. که‌واته ئه‌م به‌ڵگانه ده‌بنه پاڵپشت بۆ ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێیان وایه که خه‌و به‌و ئه‌ندازه‌یه پێویست نییه بۆ ژیان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س بیری لێده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون، چونکه خه‌وی درێژ زۆرجار په‌یوه‌ندی به ژیانێکی ئاڵۆز و پڕ مه‌ینه‌تییه‌وه هه‌یه، ژیانێک که پریه‌تی له ململانێ و زۆر ئاڵوگۆڕکردن له بارێکه‌وه بۆ بارێکی تر، بۆیه ئه‌مجۆره که‌سانه به‌رده‌وام پێویستییان به پرۆگرامکردنه‌وه‌ی ژیانیان ده‌بێت.
ماموستا Bawar (ده رونناس)