بابه‌ت: به‌په‌له:_ ڕه‌وشت هه‌ولێری له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا.
AHN/هه‌ولێر
ئه‌مرؤ كاتژمێر 3:10 به‌یانی به كاتی هه‌ولێر 2 پیاو به‌سه‌ر ماڵی " ئـ " ش " دادا
كه ده‌كاته باوكی "ڕ" له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له‌شاری هه‌ولێر ، له ئه‌نجامدی ئه‌و هێرشه‌دا
به گوله‌یه‌كی حه‌یار 48 " ڕ ، ئـ ، ش" كوژرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان كرد به عبدالخالق مسعود به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرو پێی ڕاگه‌یاندین كه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه به زووترین كاتیش تاوانباران ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌درێنه دادگا ، وه هاوڕێیه‌كی نزیكی " ڕ " پێی راگه‌یاندین كه " ر " كه‌سێكی میهره‌بان بوو هیچ كێشه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بوو به‌لام سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ڕووداوه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین كه‌وا " ڕ " په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلیه‌وه به‌لام دواتر ده‌مه‌قاڵێ له نێوان ئه‌ندامانی گرووپه‌كه دروست بووه و پێده‌چێت له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلیه‌وه كوژرا بێت.
پرسه‌كه‌شی له مزگه‌وتی به‌ختیاریه له هه‌ولێر.
" ئـ " ش " = ئیسماعیل شێخانی
" ڕ ، ئـ ، ش" = ڕه‌وشت ئیسماعیل شێخانی
ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ