بابهت: كۆتایی هات خۆشەویستی من و تۆ
كۆتایی هات خۆشەویستی من و تۆ
بەسە چیتر باسم مەكە .... تازە هەرگیز جارێكی تر
ناوت نابەم بە خۆشەویست
بیستومە سكاڵات كردوە لە دابرانی ئەم عەشقە
گلەییت كردوە لە بەختی خۆت
گوایە من بێ وەفا بووم بەرامبەر تۆ
ئەی بێ وەفاترین .... عاشق
ئەی لەخۆ بایی ترین ..... مرۆڤ
چیت لێم ئەوێ لە پاش ئەوەی بە یەكجاری
دەست بەرداری خۆشەویستیت بووم
چیت داوە لەم سكاڵاو كومەكردنەی من
تۆ ئەتەوێ بەم ووتانە رێگایەكی پەشیمانی بدۆزیتەوە
بەڵكو من ناچار بكەی لەگەڵت ئاشت ببمەوە
نا ... نا .... تازە ئەو زەمەنە رۆی
راستە رۆژانی بوو خۆشم ئەویستی زیاتر لە خۆم
ساڵانێ فریودام تا بۆ نازت بسوتێم وەكو مۆم
بەڵام ئێستا ئەو دڵەی جارانم مردووە
چاوەكانیشم لە ئاست جوانێكی وەكو تۆ كوێر بوونە ...
هەڵ نایەن بە رووی مرۆڤێكی هاوشێوت
پەشیمانم لەو رازانەی لە نامەیەكا بۆتم ئەنوسی
یان ئەو شیعرانەی لە ژوانێكا بە هەستەوە پێم ئەووتی ...
ئای كە پەشیمانم لە ناسینت...
تۆ كە ویژدانت نەبوو لە شكاندنی پەیمانی دڵداری
ئیتر چاوەروانی لێبووردنی چی لەمن ئەكەی...
تۆیە كە تاساندی دڵی پاكی ئەوینداریمت لا ئاسان بێ
ئیتر بۆ دۆزەخ دواین ئارامگەی ژیانت نەبێ
ئەوەی تۆ كردت خیانەت بوو خیانەت
چۆن باوەر بكەم بە گریانی پەشیمانیت
دواین ووتەم بۆ تۆی بێ وەفا ئەوەیە
لەم ساتەوە بیر لە عەشقی من مەكەرەوە
بە خۆشەویستی رۆژانی زوو ناوم مەبە
من و تۆ هەرگیز یەكتریمان نەناسیوە
نامەی پر ماچ و شیعری نازمان
بۆ دڵی یەك نەنوسیوە
با لە یاد چن ئەو رۆژانەی وەك پەپولە مەستی گوڵ بووین
دوو عاشقی رێگەی خەم و نەهامەتی دڵداری بووین
[size=24][/size]
بەڵام چی بكەم ..جورئەت ناكەم.. دەری ببڕم ..خۆشەویستی
هەموو شەوێ .. بڕیار ئەدەم.. كە سبەینێ .. ڕێت پێ بگرم ..
دواین ووشە و ..دواین ڕازی..
دڵی خۆمت .. بۆ دەرببڕم..
بەڵام بەخوا ..
كە ئەت بینم .. بەرەو ڕووم دێی.. بە خەندەوە
نەك هەر ووشەی .. خۆشم ئەوێی..
خۆشم لە بیر .. ئەچێتەوە..