بابهت: ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان سەبارەت بە ئاهەنگ گێڕان لە سەری ساڵی زاینیدا
الحمد لله وصلاة والسلام على رسول الله اما بعد...
ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان ئەوەیە كە شانازی بەدینەكەی خۆیانەوە بكەن كە ئەو دینەی ئێمە دینێكی كامڵە خوای گەورە دەفەرموێت: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمْ الإِسْلامَ دِي] وە ئەو دینە ئیسلامە كامڵە كە خوا بۆ ئێمەی هەڵبژاردووه ، یەكێك لە جولەكەكان بە (عومەرى كوڕى خطاب) يان ووت: ئێوە ئایەتێكتان هەیە لە قورئاندا دابەزیوە ئەگەر بۆ ئێمەی مەعشەری یەهود هاتبایە ئێمە ئەو رۆژەمان دەكرد بە جەژن ئەویش رەزای خوای لێ بێت فەرمووی كام ئایەتەیە فەرمووی ئایەتی (اليوم اكملت لكم دينكم...) فەرمووی بەڵێ من دەزانم كەی دابەزی لە چ رۆژێكیش بوو لە چ شوێنێكیش بوو جمعە بوو رۆژی عەرەفە بوو كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەو ئایەتەی بەسەردا دابەزی وە فیعلەن ئەو ئایەتە لای موسڵمانان زۆر گەورەیەو جێگای دڵخۆشی یە كە خۆشحاڵی دەببرین كە دینەكەمان كامڵە و بێ نەقصە وە دینێكە هەموو دینەكانی تری نەسخ كردووەتەوە، كە وابوو پێویستە موسڵمانان اعتزاز بە دینەكەی خۆیانەوە بكەن، وەخوای پەروەردگار دەفەرمووێت: [وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ ] هەركەسێك غەیری دینی ئیسلام داوا بكات بە دینی خۆی قەناعەت نەكات كەدینی ئیسلامە، عادات و تە قالیدو داب و نەریتی دینێكی تر پەیرەو بكات ئەوا خوای گەورە لێی قبوڵ ناكات وە لە رۆژی دوایدا لە زەرەر مەندان دەبێت.ئەو جار دەڵێم بە داخەوە كە ئێمە خاوەن ئەوە دینە جوان و كاملەین كە چی واش شانازی پێوە نەكەین و قەدری نەزانین بچین عادات و داب و نەریتی كافرەكان سەیربكەین و پەیرەوی بكەین كە ئەو پەری تەنازولی كەمی تێدا دەبینین وەكو ئەوە وایە كە كەسێك جوان ترین و بەبایەخ ترین سەیارەی باشی هەبێت بەرازیلی یەكی خراپی شر بە تەنیشتیدا بروات بڵێت ئای!!! كە سەیارەیەكی جوانە، ئەوە مانای ئەوەیە خۆی نازانێت سواری چ سەیارەیەك بووە خاوەنی چ سەیارەیەكە، وە ئەوەش بزانن رۆژێك لە رۆژان بینیمان جولەكەیەك گاورێك لە ئەمەریكا لە بریتانیا لە رۆژی جەژنی رەمەزان یان لە رۆژی قوربان كە جەژنی موسڵمانانە بینیمان لە ئەمەریكا یان لەبریتانیا ئاهەنگ بگێرن و خۆش حاڵی خۆیان دەربرن بە هۆی جەژنی موسڵمان ئەی كەئەوان ئەوە ناكەن بۆ ئێمە بچین ئاهەنگ بگێرین بەهۆی جەژنێكی ئەوانەوە كە لە دینی خۆیانیشدا داهێنراوە نەك هەر لە دینی ئسلامدا داهێنراو بێت. بەراستی لاسایی كردنەوەی كافرەكان كارێكی خراپە، ئومەتی ئیسلامی لە بواری دنیایی و پێش كەوتنی زانستیدا هیچ رێگر نی یە سوود لە كافر وەربگرێت و وەكو ئەوان پێش كەوتوو بێت ئەما لە بواری بیروباوەرو رەوشت و داب و نەریت و عاداتمان دینەكەی ئێمە و رەوشتی موسڵمانان زۆر جوان ترو بەرزترو بەرێزترە لە كافرەكان، نابێت لەوەدا تەماشای ئەوان بكەین، پێغەمبەر (صلى الله علية وسلم) دەفەرمووێت (من تشبه بقوم فهو منهم) واتە: هەركەسیك لاسایی قەومێك بكاتەوەو خۆی بەوان بچوێنێت ئەوە لەوان دەبێت. كەواتە مەسەلەكە تاوانە، بۆ موسڵمان نیەو تاوان بار دەبیت لای خوا، ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان ئەوەیە كە ئەو كارە نەكەن بەڵكو شانازی بەدینەكەی خۆیانەوە بكەن و دەستی پێوە بگرن و پارێزگاری لێ بكەن، ئەوە مایە سەرفرازی و سەركەوتوویی دنیاو دوارۆژە. والله اعلم.
[size=24]ba8.org[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]