بابهت: راستی رۆژی لە دایکبوونی مەسیح لەنیوان ئینجیل و مێژوو و لۆژیکدا !
هەمیشە لەکۆن ونوێدا مەسیحیەت شانازی بە لەدایکبوونی حەزرەتی عیساوە دەکات، هەموو ساڵێک یادی بۆ دەکاتەوە بە وتەی خۆیان لەو رۆژەدا خۆش بەختى تێدابەدەست دەهێنن خوداوەندى گەورە لەگشت تاوانەکانى ئەوکەسانە خۆش دەبێت کەباوەڕیان بەعیساى مەسیح هێناوە. رۆژى 25/12 بەرۆژیکی گرنگ دادەنێن لەمیژووى مەسیحیەتدا لایان وایە رۆژى لەدایکبوونى حەزرەتى عیسا لەهەرە رۆژە پیرۆزە و مەزنەکانەکانەو هیچ رۆژێکى دیکەنیە لەرۆژەکانى ساڵدا بەقەدەر ئەو رۆژە پیرۆزبێت وگرنگى خۆى هەبێت، لەبەرئەوەى لەو رۆژەدا حەزرەتى عیسا لەدایکبووە. لاى مەسیحیەکان واتاخواو کوڕى خوادا لەدایکبووە لەکچێک بەناوى (مریەم) لەناوچەى جەلیلە لەشاری (ناسریە) وەک موعجیزەیەک بەبێ باوک لەدایکبووە، هەڵبەتە مەسیحییەت لایوایە کەرۆژی لەدایکبوونی مەسیح راستەو هیچ هەڵەیەکى مێژووی تێدانیەو قابیلى گومان و رەخنەنیە لەکاتێکدا مەسیحیەت کەوتۆتە هەڵەیەکى گەورەوە لەم رۆژەدا، چونکە رۆژى لەدایکبوونى عیساى مەسیح نادیارە و تائیستابە وتەی پاپاو قەشەکانى ئەوروپا ئەو رۆژە نەزانراوە هەرلەناو مەسیحیە کاتۆلیکی و پرۆتستانت و ئەرسۆدوکسیەکان کێشەى گەورەیان لەسەرئەورۆژە هەیە هەندێکیان یادى دەکەنەوە و هەندێکى دیکەیان یادى ناکەنەوە هەندێکیشیان رۆژى 25/12 بەیادى لەدایکبوونى سیدنا عیسا نازانن و گومانیان هەیە کەئەو رۆژەبێت. بۆیە ئەگەر سەرچاوەیەکی گرنگ لەبەردەستمان بێت و باسی راستی عیسا بکات ئەوە قورئانی پیرۆزە مەسیحیەکان دەبێت زۆر مەمنونی موسڵمانانبن کەدانیان بەحەزرەتی عیسادا ناوە وەک پێغەمبەرێکو (25) جار لە قورئانەکەیاندا باسکراوە.
1- لەدایکبوونى حەزرەتى عیسا لە ئینجیلدا.
مەسیحیەکان پێیان وایە مریەمى دایکى (عیسا) پیشتر مارەبڕاوى پیاویک بووە بەناوى (یوسف) بەپیى ئینجیلى مەتا بەشى یەک لەئایەتى (18) دا هاتووە و دەڵێت: مریەم لەلایەن رۆحى پیرۆزەوە سکى پڕبوو کەیوسف دەزگیرانى مریەم بوو بۆیە زوو وازى لێهینا نەدەویست ئابڕوى ببات. هەروەها لەئینجیلى لۆقادا بەشى دووەم ئایەتى (1) دا هاتوەە دەڵێت: مریەم و یوسف چونە تەویلەیەک لەناوچەى جەلیلەدا لەوێدا کوڕە نۆبەرەکەى بوو. لەهەردوو ئینجیلى مەتاو لۆقادا هیچ رۆژیک بۆ لەدایکبوونەکەى مەسیح دانەنراوە دەستنیشانى رۆژى لەدایکبوو نەکەى ناکات، هەروەها وتەکانی مەتا لەگەڵ وتەکانی لۆقا زۆرجیاوازەو دژییەکن ئەگەر بگەرێنەوە بۆ بنەرەتی ئەو باسانەی ئینجیل بۆتان دەردەکەوێت کەچەند جیاوازی تێدا هەیە دژییەکن لەسەر شوێنەکەشى لەئینجیلى مەتادا شوینى ناوشارى جەلیلە دیارى نەکراوە، بەڵام لەلۆقادا دەڵێت: لەتەویلەدا لەدایکبووە. مەسیحیەکان لەرووى دەقە ئینجیلیەکانەوە هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نیە. ئایە سیدنا عیسا کەى لەدایکبووبى ئایە بابزانین لەرووى میژوویەوە هیچ بەڵگەیەک هەیە ڕاستى و دروستی ئەم رۆژە دەربخات.
2- لەدایکبوونى (عیسا) لەمیژوودا.
ئەگەر سەیرى لاپەڕەکانى میژوو بکەین و بەدواى راستى و دروستی لەدایکبوونى سیدنا عیسا دا بگەرین ئەوا دەبینین لەهیچ کتێبێکى میژوویدا ناوى عیسا نابینین و بەو شیوەی کە مەسیحیەکان باسى لێوەدەکەن کەکوڕى خوابێت لەناوهەموو خواوەندەکانى یونانیش باس لەخوایەتى عیسای مەسیح نەکراوە، بەڵام راستییە میژوویەکان ئەوە دەردەخەن کەلە ساڵى (325ز) دا کەلە یەکەمین کۆنگرەی گەورەی بەناوبانگی مەسیحەت بەناوى کۆنگرەى (نقیە) بەسەرکردایەتى (قستنتین) ئیمپراتۆری رۆمانیەکان دەبێت بەمەسیحى لەو کۆنگرەیەدا داوای چەندین دواکاری لەقشەو زاناکانی مەسیحیەکان دەکات. لەوانە رۆژى لەدایکبوونى مەسیح و هەڵبژاردنى چوار ئینجیل و چەندین خاڵیتر هەبوو کەجێبەجێ بکەن وجێبەجێشکرا، بەڵام رۆژى لەدایکبوونەکەى حەزرەتى عیسا دواى (40) ساڵ لەساڵى ( 370ز ) وەڵامی قستنتین درایەوە، ئیمپراتۆر (ئۆرى لۆس) رۆژى 25/12 ى دانابۆ یادى لەدایکبوونى سیدنا عیسا کەرۆژى لەدایکبوونى خواوەندى یۆنانیەکانبوو بەناوى (میترا) واتە خواوەندى (خۆر) میترا لەمیژوودا کەسێکى ئیرانى بووە و شوێنکەوتویەکی زۆری هەبووە. بۆیە ئەو رۆژەیان هەڵبژارد، چونکە لەورۆژەدا خەڵکى میترایان پیرۆز رادەگرت و دەیان پەرست بۆیە پاپا ئەمەى قبوڵکردو وتى بالە میترا پەرستیەوە ببێت بەعیسا پەرستى دواى ئەوە لەلایەن پاپا (پۆم)ى دووەمەوە دانى بەوەدانا کەمیژووى لەدایکبوونى سیدنا عیسا دەستکارى کراوە و ئەورۆژەنیە، نوسەرى فەرەنسى (دانیل رۆبز) لەئەکادیمیاى فەرەنسا گومانى هەیە لەوەى کە عیسای مەسیح ساڵى (33ز) مردبى، کەوابێ چۆن ئێمە بزانین کەی لەدایکبووە ئەمە بێجگەلەوەى لەهیچ جێگەیەکدا باس لەوە نەکراوە کەعیسا لەچ ساڵێکدا لەدایکبووە بۆیە چەندین خواوەندى جیهانى ووڵاتانى ترهەیە کەلە 25/12 یادى دەکەنەوە. زۆر روون و ئاشکرادیارە کە سیدنا عیسا لەو رۆژە لەدایک نەبووە کەدەکاتە 25/12، چونکە بەپێی قورئان ئەو چیرۆکە دەبیستین بۆمان دەردەکەویت حەزرەتى عیسا لەمانگى (8،7) لەدایک بووبێت لەبەرئەوەى خورما لەو مانگەداپێدەگات، چونکە خوا بەمریەم دەفەرمویت ئادەى مریەم بکێشە بەو دارەى لاتەوە کەوشکبووە ئیستا خورما دەکەویتە خوارەوە خۆتیپێ تێربکە، د.جۆن لەقاموسى کتاب مقدسدا دەڵێت: خورما لەسەردەمى حەزرەتى عیسادا هەبووە لەمانگى (9،8،7) داپێدەگات، سەحیفەیەکی تەلەگراف لەبەروارى 10/12/2008 دەڵێت: زانایانى فەلەک روداویکى بەپەلە ئەتەقینەوە دەڵێن ئەوکاتەى کەعیسا لەدایکبوو 25/12 نەبوو، چونکە ئەوکاتەى عیسا تییدا لەدایکبوو وەرزى زستان نەبوو، بەڵکو لەچلەى هاویندا لەدایکبووە واتا لەمانگى (8،7) دابووە ئەمەش ئەو رۆژە بەدرۆدەخاتەوە، هەروەها لەدئیرە تولمعاریفى بەریتاندا هاتووە دەڵێت: هیچ رۆژێک دیارنییە بۆ لەدایکبوونى عیسا نەلە حەواریەکانیەوە نەلەئینجیلەکانیشدا باس لەوە نەکراوە، بەڵکو ئەم جەژنە لەبتپەرستەکانەوە وەرگیراوە هیچ پەیوەندى یەکی بەمەسیحیەکانەوە نیە. هەروەها زاناى فەلەکى ئوسترالى (دیف رینگى) لەگەڵ هاورێکانیدا لێکۆڵینەوەیەک دەکات بەکۆمپیتەر بەبەرنامەى نەخشەى ئەستیرەکان ئەگەرێَن دەرئەنجام دەڵێت: ئەو ئەستیرەى لەسەردەمى عیسادا هەبووە بینومانە کەدوو ئەستیرەن بەسەریەکەوە ئەویش هەسارەى (زوهرەو موشتەرین) چونەتە سەریەک هەموو (17) ساڵ یان بۆ (20) ساڵ ئەم کارەرۆدەدات راشیگەیاند: ئەو ساڵەو مانگەی دەکاتە (17)ى حوزەیرانى (2) پێشزاین بووە واتە حەزرەتى عیسا دوو ساڵ پیش زاین لەدایکبووە. ساڵى زاینیش بەپی توێژینەوەکانی فەلەکی (4) بۆ (6) ساڵ هەڵەى تێدایە. بەڵام کاسۆلیکی و پڕۆتستانتەکان دەڵێن مەسیح لەرۆژى 25/12 لەدایکبوو، بەڵام ئەرسۆدۆکس و ئەختبەکان دەڵێن 7/1 لەدایکبووە ئەرمەنەکان دەڵێن 6/1 مەسیح لەدایکبووە. لەدائیرەى معاریف بەریتانیدا لەچاپى (15) دا لەبەرگى (5) دالەبەشى (642بۆ 643) دا دەڵێت: هیچ کەس باوەرى وانیە کەرۆژیک هەبێت بۆلەدایکبوونى مەسیحەوە هیچ ساڵێکیش دیارنیە. هەروەها لەدائیرەت معاریف (شامبرز)دا دەڵێت: رۆمەکان لە(25) دیسەمبەرداجەژنیکیان هەبووەو یادیان ئەکردەوە کەنیسە نەیدەتوانی ڕێگری لەوجەژنەبکات رۆمانەکان پێیان دەوت جەژنى خۆر، هەروەها لەدائیرەى معاریفى ئەمەریکیدا دەڵێت: لەسەدەی چوارەمدا لەساڵى (340ز) دا جەژنێکی سازدرا بەلەدایکبوونى مەسیح لەئەلمانیەوە دەستی پێکرد لەسەدەی (5) دا ئەمرێکهات هەموو ساڵێک لەو روژەدا یادى ئەو رۆژە بکرێتەوە بۆ لەدایکبوونی مەسیح.
3- جەژنى گەلانی ترلەو رۆژەدا 25/12
پێش گەلی مەسیحیەت زۆر گەل و وڵات هەبوون لەرۆژەی 25/12 یادى لەدایکبوونى پیغەمبەرە وخواکانیان کردۆتەوە. وەک: ووڵاتى چین هەر لەو رۆژەدا جەژنێکیان هەبووە بەناوى (جلونن ختى) و فارسەکان خوایەکیان هەبووە بەناوى (میترا) هەر لەو رۆژەدا، هیندیەکان خوایەکیان هەبووە بەناوى (کیشرایە) و ئاسیاى سوغرا لە ناوچەیەکی فیجرایەکە تورکیاى ئێستایە خوایەکیان هەبوو بەناوى (کوڕى رزگارکەر- ئاتیس) هەر لەو رۆژەدا لەدایکبووە ئەسکەندەرنافیەکان خوایەکیان هەبوو بەناوى خواى (سورە) ، هەر لەو رۆژەدا یۆنانیەکان خوایەکیان هەبووە بەناوى (دیونامیس) و، رۆمانیەکان خوایەکیان هەبوو بەناوى (سولەوە) کەتویژەرەکان پیان وایەحەزرەتى عیسا رۆژی لەدایکبوونەکەى لەم خواوەندەوە وەرگیراوە. فیرعەونەکان هەمان جەژنیان هەبووە بەناوى (ابن الشمس)، (کورى رۆژ) هەرلەورۆژەدا روسەکان هەمان رۆژیان هەبووە کەخواکەیان بەناوى (کیلیاداوە) و یادى دەکەنەوە. بۆیە زۆر ووڵات و گەلی ترهەبووە کەلەورۆژەدا یادى خواوەندەکانیان دەکەنەوە کەلەپێش مەسیحەوە هاتووە. ئەمەش ئەوە بەدرۆ دەخاتەوە کەحەزرەتى عیسا لەو کاتەدا لەدایکنەبووە دروستکراوە بۆى وەک بەپێی میژوو سەلماندمان،لەخواوەندەکانى پێش خۆى وەرگیراوە. لەکۆتایدا نوکی قەڵمەکەم هەڵدەگرم و گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کەهیچ ڕۆژیکمان بۆ دەرنەکەوتوە کەبەبەڵگەی بەهێز بڵێت رۆژی لەدایکبوونی سیدنا عیسا رۆژی 25/12 یەبۆ من تەحەداش دەکەم و دەیسەلمینم کەئەو رۆژە لەدایکبوونى سیدنا عیسا نیە تەحەداى هەموو مەسیحیەکان دەکەم کەبیسەلمینن رۆژى 25/12 رۆژى لەدایکبوونى سیدنا عیسابێت.
نوسینی: محەمەد حەسەن مامە
پێنوسهكان
سەرچاوە.
(1)قورئانی پیرۆز
(2)دائیرەت معارف بەریتانى
(3)دائیرەت معارف ئەمەریکى
(4)دائیرەت معارف شامبرز
(5)نهینیەکانى ئاینى میترا-(فرانس کومور)
(6)ئەفسانەى خواکان زیوس وەرگێران بۆ کوردى (عومەر رەسول)
(7)ئینجیلى پیرۆزى -پرۆتسانتى- چاپى 1998
(8)مرۆڤ ئاینەکان (میشل مالرب)
(9)چیرۆکى ئاینەکان (سلیمان مەزهەر)
(10)رێبەرێکى خێراو ئاسان بۆ میژوو
(11)مەوسوعەى میسر (د.مانع بن حمدان)
(12) قاموسى کتاب مقدس (د.جۆن)