بابه‌ت: دزێک بۆ دزیکرنهکهی ده‌ست خۆشی لێده‌کرێت!!
[center]
له وڵاتی سوید دزێک کۆمپیوته‌رێکی لاپتۆپی له پڕۆفیسۆرێکی زانکۆ دزی و دواتر وه‌ک بڵێی به‌زه‌یی به مامۆستاکه‌دا هاتبێته‌وه هه‌رچی فایلی گرنگی
ناو لاپتۆپه‌که هه‌یه هه‌مووی بۆ گه‌ڕاندۆته‌وه! دزه‌که‌ش ئه‌م فایله گرنهی له‌ڕێگای ناونیشان .
مامۆستایه‌که‌وه که له‌ناو لاپتۆپه‌که بووه گه‌ڕاندۆته‌وه. له‌مباره‌وه مامۆستاکه،خۆشحاڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ی دزه‌که ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که پێویسته،هه‌موو دزه‌کانی تر چاو له‌م دزه بکه‌ن، چونکه دڵنیام که ئه‌م دزه چه‌ندین کاتژمێر خه‌ریک بووه تاکو هه‌موو شته گرنگه‌کانی منی خستۆته ناو فۆڵده‌رێک، دواتر بۆمنی ره‌وانه کردۆته‌وه! ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیمه.
zagrostv[/center]