بابهت: بێ رەحمانە مەمدوێنە
بێ رەحمانە مەمدوێنە
بۆچی هێشتت تۆم خۆش بوێ؟
بۆچی نــــــــامەت بۆ ئەنــــاردم؟
کە ئەتزانی هێند بێ وەفــــــــای
بــــۆچی دڵت پێ ئەسپــــــاردم
خۆمن لە ئـــــــاست غرووریت دا
هەردەم وێڵ و ئـــــاوارە بـــــــووم
چـــاوانیشـم پــــر فـــــرمێسک و
دڵ بەخەم و بێ چــــارە بـــــووم
بــۆچی هێشتت خۆشم بوێی؟
کە ئەتزانی بـــــۆ من نـــــــــابی
چۆن دڵت دێت لە ئـــاستی من
هێند بێ سۆز و بێ وەفـــا بی؟
من سەرەتـــــا کە تۆم نــــاسی
نــــــاوم لەسەر لێوت گوڵ بــــوو
دڵ خۆش ئەبووم بە دەنگی تــۆ
چونکە ووشەت رازی دڵ بـــــــوو
کەچی ئێستـــا ووشەکــــــــانت
هــەواڵێکی مــــــــــــــەرگ هێنە
توخوا گوڵــــــم تا ئەو ئــــــاستە
بێ رەحــــــمانە مــــــــــەمدوێنە
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم