بابه‌ت: بۆچی؟
زۆر زوو بوو له‌بیرت كردم
چاوت بۆ كێی تر ئه‌ڕوانێ؟
باغی عیشقم جێ مه‌هێڵه
سه‌ر هه‌ڵئه‌گری بۆچی ژوانێ؟
بۆ ڕۆیشتی ئازیزه‌كه‌م
ته‌نهایت كرده هاوخه‌مم؟
له‌ژوورێكی سارد وسڕدا
له‌ته‌نهایی خه‌مدا وونم!
فرمێسكم بۆ تۆ ئهڕژم
تۆ ئه‌شك بۆ كێ ڕۆ ئه‌كه‌ی؟
ئه‌و كه‌سه‌ی دوای من خۆشت ئه‌وێ
باسی عه‌شقی چۆن بۆ ئه‌كه‌ی؟
ئه‌وه تۆ نیت كه‌من ئه‌موویست
شایه‌نی ئه‌م ئه‌وینه بێ
حه‌یفه كه‌سێك خۆیكا به‌گوڵ
له‌ڕاستیدا گوڵیش نه‌بێ!
:ئـــــاوات زه‌لانی