بابه‌ت: تێگه‌یشتن له‌که‌سی به‌رامبه‌رت
[size=16][/size]ئه‌و که‌سه‌ی که قسه‌کانی نادرووستن (ئه‌و که‌سه‌ی که درۆده‌کات):
1- سه‌یری به‌رامبه‌ره‌که‌ی ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌یریش بکات هه‌ر زوو چاوه‌کانی وه‌رده‌گه‌ڕێنێت بۆ لایه‌کی تر.
2- نێوان هه‌ردوو برۆ یه‌کانی که‌مێک ده‌چێته سه‌ره‌وه و چاوه‌کانی تۆزێک ده‌کوژێنێته‌وه.
3- له‌کاتی باسکردنی قسه‌کان خۆی به ده‌سته‌کانیه‌وه خه‌ریک ده‌کات یان له‌گه‌ڵ گوێچکه‌کانی یانیش له‌گه‌ڵ لووتی یاری ده‌کات.
4- باسی زۆر شتی بێ مانا ده‌کات که دووره له‌بابه‌ته‌که و زۆر ده‌چێته قووڵایی بابه‌ته‌که.
5- هه‌میشه ئاره‌قه ده‌کات، ئاره‌قه‌یه‌کی زۆریش.
6- به‌خێرایی قسه‌ناکات، له‌ناو قسه‌کانی وشه پارچه پارچه ده‌کات و وشه‌ی پارچه‌که‌ر به‌کار دێنێت، بۆ نموونه وشه‌ی (مممـ ، وووو ، هتد..)
7- زۆر وشه‌ی هه‌ڵه به‌کاردێنێت و دواتر راستیان ده‌کاته‌وه.
8 - زمانی جه‌سته‌یی به‌کار ناهێنێت.