بابهت: لەوە چاوەرێتر مەبە
لەوە چاوەرێتر مەبە
بەس لەو رێگایە بروانە...
پریاسکەی کچێنیەکەی تۆ
پرلەخەفەتوو گریانە...
برۆ ژورێ
با گولەی ئە وهەواڵانە
لەپر لەدڵت نەچەقێ....
تۆ بەرگەی ئە وکۆستە ناگری
زلهێزەکان بۆت دەنێرن
باوانم دڵت ئەتەقێ......
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم