1

بابه‌ت: دڵه‌ڕاوکێ و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی تاک

پێویستە بزانین دڵەڕاوكێ‌ تووشی هەموو تاكێك دەبێت و كاریگەری لەسەر باری دەروونی ئەو كەسە بەجێ دێڵێ‌، بەمەش گۆڕانكاری جەستەیی و فسیۆلۆجی لەسەر تاك دروست دەبێ‌، توێژینەوەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە دڵەڕاوكێ‌ لەهەموو كەسێكدا دەردەكەوێت، بەڵام كاتێك لەسنووری ئاسایی خۆی دەربچێت بەهۆی نائارامی و پێشبینی كردنی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن و تێكچوونی پێوەرەكانەوە ئەوكات پێویستە دەستنیشان بكرێت و هۆكارو نیشانەكانی بزانرێت و ڕێگا چارەی دروستی بۆ دابنرێت.
دڵەڕاوكێ:
دیاردەیەكی دەروونیە مرۆڤ هەستێكی پڕ لەگوماناوی و ترس و تۆقاندنی بۆ دروست دەبێت لەئەنجامی ڕوداو و هەواڵی ناخۆش و كارتێكەرە دەرەكیەكانەوە.
نیشانەكانی دڵەڕاوكێ‌:
1. زەردهەڵگەڕانی دەم و چاوو پێست 2. دڵە خورپێ‌ 3. زیادبوونی لێدانی دڵ 4. خەو زڕان 5. وشك بوونی قوڕگ و دەم و لێو 6. زیاد بوونی هەناسەدان 7. تاك ناوبەناو تووشی ژانە سەر دەبێ‌ 8. زوو ماندوو بوون.
هۆكارەكانی دڵەڕاوكێ‌:
1) بچڕانی شیرازەی خێزان و كارەسات و شەڕو ناسۆری:
ئەو كەسانەی لەخێزانێكی پڕكێشەدا دەژین كە بێبەشە لەسۆزو خۆشەویستی و دڵنیایی و ئارامی بەتایبەت لە منداڵیدا, لەتەمەنی گەورە بووندا زیاتر هەست بە دڵە ڕاوكێ‌ دەكەن،یان شەڕو تەقینەوەو كارەساتەكان.
2) زۆربوونی داواكاری خەڵك و جەنجاڵی ژیان:
زۆرێك لەسەرچاوەكان تیشك دەخەنە سەرئەوەی كە سەردەمی ئێستا سەردەمی دڵەڕاوكێیە چونكە ژیان ئاڵۆز بووە و خەڵك چەند ڕأدەكات نایگاتێ‌، تاژیان ئاڵۆز بێ‌ ڕێژەی دڵەڕاوكێ‌ زیاد دەكات، زۆر بەتەمەنە خاوەن ئەزموونەكان پێمان دەڵێن جاران جاران بوو ئەوەندە مورتاح بووین و دڵخۆش بووین.
3) كەسایەتی و جۆرەكەی:
ئەو كەسانەی بەبچوكترین شت تووشی دڵەڕاوكی َ دەبن و هەر لەمنداڵیەوە تووشی دڵەڕاوكی دەبن و پێشبینی شتی خراپیان كردوە، بۆیە كەسانی ڕەشبین و گۆشەگیرو كەنارگیر زیاتر كەسیتی دڵەڕاوكێیان هەیە،
4)گۆڕانكاری ژیانی مرۆڤ:
ئەو كەسانەی لە لادێوە دێن بۆ شار یان ئەوانەی تازە دەچنە قوتابخانە یان ئەوانەی دەچنە قۆناغێكی نوێی تەمەنەوە بەتایبەت لەتەمەنی هەرزەكاریدا ئەو هەرزەكارەی كە بەخێرایی دەست و پێ‌ و سەرتاپای جەستەی گەورە دەبێ‌ و دەم و چاوی زیپكە دەردەكات و دەنگی گڕ دەبێ‌ كە چاوەڕوانی نەكردەوە زیاتر هەست بەدڵەڕاوكی دەكات.
چۆن زاڵ بین بەسەر دڵەڕاوكێدا؟
1) (خۆت بناسە) سوقرات ئەم قسەیەی وتووە، ئەگەر مرۆڤ خۆی ناسی خواش دەناسێ‌
بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت: (وفی انفسكم افلا تبصرون)ئەوە بۆ لەدەروونی خۆتان نەكۆڵیوەتەوەو سەیری خۆتان ناكەن،
2)كۆنترۆڵی و توڕەیی و هەڵچونەكانت بكەیت: بەتایبەت لەكاتی توڕەیی و هەڵچوندا هەوڵبدەیت لە 1 تا 25 بژمێریت، ئەگەر بەپێوەی دانیشە ئەگەر دانیشتووی ڕاكشێ‌ یان لە شوێنی شەڕو ئاژاوە دور بكەویتەوە بۆ شوینێكی تر،واتە لەكاتی توڕەبوندا بۆ ئەوەی بەدوور بیت لەدڵەڕاوكێ‌ باشتر وایە ئارام گربیت ئەو كات خوای گەورەش لەگەڵ ئارامگران دەبێ‌( ان اللە مع الصابرین)
3) ئیسراحەت و پشوودان: سەردەمی ئەمڕۆ سەردەمی جەنجاڵیە،كەسی وایە دەڵێ‌ خۆشم نازانم بۆچی دەژیم، باشتر وایە كاتی گونجاو بۆ سەردان و گەشتكردن دابنرێت، چونكە جەستەو دەروون مافی بەسەر خاوەنەكەیەوە هەیە.
4) دووركەوتنەوە لەتۆڵەسەندنەوە: ئەو كەسانەی زوڵم و ستەم دەكەن لەدڵەڕاوكێدا دەژین و خەویان لێ‌ ناكەوێ‌، بەڵام ئەوانەی ستەمیان لێ‌ كراوە ترسیان نیەو ویژدانیان ئازاریان نادات و لەخەڵك ناترسن.
5) كۆڵ نەدەین و بتوانین خۆمان بسازێنین, چۆك دانەدەین بەرامبەر قورسییەكانی ژیان، وەك دیل كارنگی دەڵێ‌: ئەگەر لیمۆیەكی ترشت لەدەستدا بوو شەربەتی شیرینی لێ‌ دروست بكە.
6) موحاسەبەی خۆمان بكەین:
وەك:ئیمامی عومەر دەفەرموێت:(حاسبوا انفسكم قبل ان تحاسبوا) بەتایبەت لیستێك دابنێین بزانین چەند هەڵەمان هەیە دەربارەی برادەرو دراوسێ‌ و دەورو بەرمان لێبوردەبین.
7) نابێ‌ هەوو كات گوێ‌ بەقسەو قسەڵۆكی خەڵك بدەین پێویستە ڕێگای ڕاست بگرین، ناكرێت دڵی هەموو كەس ڕازی بكەین:
دەگێڕنەوە كابرایەك دەبێت ناوی جەحا دەبێت: خۆی و كوڕەكەی بەرەو ماڵ دەچن گوێ‌ درێژێكیان پێ‌ دەبێ‌: بۆیە جەحا سواری كەرەكە دەبێ‌ و منداڵەكەی بەپێ‌ ڕێ‌ دەكات، خەڵك دەڵێ‌ سەیری ئەو كابرا بێ‌ ویژدانە خۆی سواری ئەو كەرە بووە منداڵەكەی بەپێ‌ دەڕوات دەكات. جەحا دادەبەزێ‌ و كوڕەكەی سوار دەكات، كاتێك خەڵكی دەیبینن دەڵێن: سەیر ئەو كابرایە منداڵەكەی سوار كردوەو بێ‌ عەقڵە خۆی بەتەمەنە بەپێ‌ دەچێـت، دواتر هەردووكیان سەردەكەون خەڵكی دەیبینن دەڵێن: سەیر ئەوانە چەند بێ‌ ویژدانن سواری ئەو گوێ‌ درێژە بەستەزمانە بوون، بۆیە هەردوكیان دادەبەزن جەحا توڕە دەبێ‌ و گوێ‌ درێژەكە دەكاتە سەر سەری، ناكرێـت بەردەوام بەقسەی خەڵك بكەین تا وەكو (جەحا)مان لێ‌ نەیەت.
پێویستە كەسێتیەكی كۆمەڵایەتی بین: واتە دووركەوتنەوە لە ڕۆحیەتی ئەنانیەت و تاكگەرایی چونكە مرۆڤ توشی خەم و خەفەت و دڵەڕاوكێ‌ دەكات.
9) نابێ‌ شتی بچووك گەورە بكەین: زۆر جار هەندێك كێشە هەیە دوای ماوەیەك واقیع چارەسەری دەكات.
10) هاوڕێیەتی كەسانی گەشبین و سەركەوتوو: دوركەوینەوە لە هاوڕێەتی كەسانی ڕوخاوو ترسنۆك گرنگە گەشبینانە بۆ ژیان بڕوانین،وەك: پێغەمبەر(د،خ) فەرمویەتی (تفا‌ولو بالخیر تجده)واتە:گەشبین بە بەچاكەكردن دێتەوە ڕێت.
11)گرنگە ئەو قەناعەتمان هەبێ‌ كە ژیان هەرگوڵ نیەو دڕكیشی تیایە،گەر سەیری ژیانی پێغەمبەر(د،خ)لێ‌ بێ‌ بكەین لەئەشكەوتی سەوردا بە ئەبو بەكر دەفەرموێ‌:دڵگران و دڵەڕاوكێ مەبە خودا لەگەڵمانە.
12)پێویستە واقیعی بین و بەدوای هۆكارەكانی چارەسەری دڵەڕاوكێدا بگەڕێین بەهاوكاری كەسانی پسپۆڕ.
13)كردنی وەرزش وەك:(ڕاكردن و مەلەوانی و خۆشوشتن) كە پێویستەو ماسولكەكانی مرۆڤ خاو دەكاتەوەو لە دڵەڕاوكێ‌ دەیپارێزێ‌.
بۆزانیاری زیاتر:
1)علم النفس العام / انس شكش
2)نەخۆشیە دەروونی و كۆمەڵایەتیەكان،د،كریم شریف
3) نەخۆشیە دەروونیەكان / د،افرام

ماموستا Bawar م/ده رونناسى

2

وه‌ڵام: دڵه‌ڕاوکێ و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی تاک

ده ست خؤش ماموستا باوةر خویندمةوة بس تیبینیة ک،گه ر ئةمجاره بابه تت دانا قه باره ی نوسین گةوره که به گشتی بابه تیکی به سود بوو

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: دڵه‌ڕاوکێ و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی تاک

LoSt-MaN نووسی:

ده ست خؤش ماموستا باوةر خویندمةوة بس تیبینیة ک،گه ر ئةمجاره بابه تت دانا قه باره ی نوسین گةوره که به گشتی بابه تیکی به سود بوو

زور سوباس براى ئازيزم والله من به iPad له ناو سه ياره دا ئه ينوسم جونكه له سه ر ئيشم و ئه و كاته ئستيغلال ئه كه م