بابه‌ت: نامه‌ی هه‌له‌بجه بۆ شه‌رناخ شه‌رناخ.... دااااخ....شةرناخ....داااااخ...
نامه‌ی هه‌له‌بجه بۆ شه‌رناخ
دااااخ... شه‌رناخ ... دااااااخ
داخ له‌ده‌ستی سووتینهری باااااخ.... دااااخ
داخ له هه‌لواسینی ئه‌و هه‌موو جوانییه‌ی ناااااخ
دااخ له‌م هه‌لرشتنی رق و بلیسه و باراندنهی زاااخ... داخ
خوشكه چكۆله‌كه‌ی باكووری به‌فر و زستانی سه‌ختم
خانه ته‌نراوه بیكهسهكهی نیشتیمانی بی به‌ختم
هاوااااار له حالی من هاواااار له حالی تۆ
ده‌زانی بۆ؟
هه‌ردووكمان دیلی ده‌ستی یه‌ك دهسهلاتین
هه‌ردووكمان كوشته‌ی ده‌ستی یه‌ك ولاتین
هه‌ردووكمان تۆزی ژیر پیی یه‌ك زاتین
هه‌ردووكمان شهخهلی فرهدراوی یه‌ك خهلاتین...!
ئه‌وه منم هه‌له‌بجه... ئه‌ها هیشتا نووزه‌م ماوه؟
منم هه‌له‌بجه... ئه‌ها هیشتا چاوم ماوه؟
دهقیژینم... هه‌ر ده‌روانم...
له یه‌ك كاتدا بۆ به‌ختی خۆم ئه‌شك ئهریژم
له یه‌ك كاتدا... له جه‌سته‌ی ئه‌نجن ئه‌نجنی تۆش ئه‌روانم..؟
منم شه‌رناخ
توخوا منم لیم بروانه و سه‌ر ههلبره
ئه‌ها تۆزیك تۆزی سه‌ر ته‌ویلی شاری شاره‌زوورم بۆ هیناوی؟
ئه‌زانی بۆ؟
چونكه دلنیام هیچ كه‌سی هیچ ده‌سه‌لات و ولاتی
هیچ بیردۆز و یاسا و ریسا و شه‌ریعه‌تی
هیچ حكومه‌ت و پارله‌مان و دادگا و حیزبی
ناتوانی هه‌رگیز ناتوانی...... قه‌ت ناتوانی
برینی جه‌سته‌ی خاكه‌كه‌ت تیمار بكا
ئازاری دوور و توولانیی نیشتیمانه دزراوه‌كه‌ت بلاوینی...
ئا ئه‌و تۆزه تۆز و خۆله‌ی به‌ر ماله‌كه‌ی نالی و مةحوى نه‌بی...!
بهمن بڵێ پێش له‌دایك بوونت له‌كوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت له‌كوێ ده‌بیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]