بابه‌ت: >>>>>گرنگترین ئه‌گه‌ره‌كان<<<<<
1-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نوێژ نه‌كه‌یت سه‌یری ئه‌و كه‌سه بكه كه له‌قومار خانه و نادییه‌كان دێته‌وه بزانه سه‌روچاوی چۆنه؟
2-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت درۆی زۆر بكه‌یت سه‌یری كه‌سێك بكه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به درۆزنی ناوی ده‌ركردووه... جابزانه چی به‌و كه‌سه ده‌لێن
3-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند ببیت سه‌یری كه‌سێك بكه كه ئیشی ده‌ستناكه‌وێت و ناتوانێت كیلۆیه‌ك ته‌ماته بكڕێت.
4-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌خوێنیت سه‌یری كه‌سێك بكه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌رده‌وام پێی ده‌وترێت به‌خوا ئه‌گه‌ر پیاوبویتایه خوێندنه‌كه‌ت ته‌واو ده‌كرد.
5-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نرخی لهشساغییهكهت بزانیت سه‌یری ئه‌و كه‌سانه بكه كه به‌رده‌وام نه‌خۆشن و هه‌رگیز ناتوانن هیچ بكه‌ن
6-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێـت هه‌میشه ناوت به‌به‌رزی بمێنێته‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵی چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بده كه هه‌میشه به‌رامبه‌رت خراپن
7-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێك بیت هه‌میشه بتوانیت خوای گه‌وره له‌خۆت ڕازی بكه‌یت ڕێگری له‌و كارانه بكه كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردوون
8-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌ڵكی باوه‌ڕ به قسه‌كانت بكات له‌كاتی قسه‌كردندا هه‌وڵی پێچ و په‌نا مه‌ده
9-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته خۆشه‌ویستترین كه‌س لای هاوڕێكانت به‌رده‌وام به‌چاكه باسیان بكه وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ڵه‌یه‌كیان كرد به‌رامبه‌رت ڕاسته‌وخۆ بڕۆ لێیان ببوره
10-ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌ی كه‌سێكی تر بۆ هێنایت و وتی به خراپه باسی كردوویت بۆ ئه‌وه‌ی نێوانتان تێكبدات هیچ كاتێك هه‌وڵی ئهوهمهده كه قسه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌ڕاست بزانیت
11-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵی باوك و دایكت خۆش بكه‌یت هه‌میشه به نه‌رم و نیانی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه
12-ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆشه‌ویستترین كه‌س بیت له‌ناو خوێندنگا و زانكۆكهتدا له‌خۆته‌وه قسه‌یه‌ك مه‌كه كه مامۆستا پێ ناخۆش بێت و خوێندكاره‌كانی هاوڕێت به قسه‌كانت پێبكه‌نن
ئاماده‌كردن
بلال علی محمد
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
2012-1-1
یه‌كشه‌ممه
ڕووگه‌ش